ئیشراق مەستاسی: هاوسەرگیری منداڵان دەستدرێژی زایەندییە

هەموارکردنەوەی یاسای خێزانی مەغریب لە ساڵی ٢٠٠٤ و سەرەڕای بەرزکردنەوەی تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری بۆ ١٨ ساڵ، کۆتایی بە هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا نەهاتووە.

حەنان حارت

 

مەغریب- ئیشراق مەستاسی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، هۆشداری دا لە مەترسییەکانی هاوسەرگیری منداڵان لە مەغریب، جا بۆ کچان و خێزان یاخود کۆمەڵگە بێت، جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان و چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە.

 

ئیشراق مەستاسی، سەرۆکی کۆمەڵەی زهور بەنا مەلال بۆ پشتیوانیکردنی ژنان لە دۆخی سەختدا، داوای کرد مۆڵەتی ڕێگەدان بە هاوسەرگیری لەلایەن دادوەرەوە بۆ منداڵان هەڵبوەشێندرێتەوە، وتی: دیاردەی هاوسەرگیری لە تەمەنێکی زوودا بووەتە کێشەو مشتومڕێکی فراوان لەسەر مافەکانی مرۆڤ و مشتومڕی یاسایی لە مەغریب، داواکاری چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ هەیە بۆ پێویستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم کێشەیە چونکە بە شێوەیەکی سەرەکی منداڵانی کچ دەکاتە ئامانج کە لە تەمەنی منداڵییان بێبەش دەبن و لە مافەکانیان بێبەشیان دەکەن، بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر خێزان و کۆمەڵگە بە گشتی هەیە، بۆیە پێویستە ئەوە هەڵبوەشێندرێتەوە بۆ داخستنی ئەو بۆشاییە یاساییانەی کە ڕێگە بە هاوسەرگیری لە تەمەنێکی زوودا دەدەن، منداڵانی کچ دەبێت هەموو مافیکیان هەبێت، بەتایبەتی پەروەردە و چێژ وەرگرتن لە منداڵییان.

 

ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵەی زهور بە هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی نەتەوەیی بۆ بۆشاییە فرەفەرمانییەکان بۆ ژنان کار دەکات، تۆڕەکە میکانیزمێکە بۆ هەماهەنگی نیشتمانی لە نێوان ناوەندەکان و ئەو شوێنانەی کە ئەرکیان پێشوازیکردنی ژنانی ڕزگاربووی توندوتیژی و منداڵەکانیانە، هەروەها زنجیرەیەک خزمەتگوزاری گونجاو و هەماهەنگی دابین دەکات بۆ بەهێزکردنیان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، ئەم کۆمەڵەیەی کۆمەڵەی ژنان بەشداری لە کۆنفرانسەکان دەکات بۆ چاکسازی لە یاسای خێزانی مەغریب لە ڕێگەی شیکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای ئەو داتایانەی کە پەیوەندییان بەو کەیسانەوە هەیە.

 

"کار بۆ هەمواری یاسای خێزان دەکەین"

ئیشراق مەستاسی وتیشی: کاردەکەین بۆ هەموارکردنەوەی چەند بەشێکی یاسای خێزان، کە گرنگترینیان کۆتاییهێنانە بە هاوسەرگیری منداڵان و کێشەی گەڕانەوە بۆ ماڵی هاوسەرگیری، هەروەها چەندین پێشنیارمان پێشکەش کردووە، لەوانە کێشەی دەسەڵاتی دادوەری یاسایی، کە پێویستە بە زووترین کات پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، لەو شوێنەی کە پێویستە چاودێری لە نێوان دایک و باوکدا هاوبەش بکرێت، جا لە کاتی هاوسەرگیریدا بێت یان دوای جیابوونەوە، دوای جیابوونەوە، دایکەکان ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی کارگێڕی یان گواستنەوەی منداڵەکانیان لە قوتابخانەیەکەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر.

 

"نابێت چیتتر ژنان سنووردابن بە مۆڵەت و واژۆی هاوژینەوە"

وتیشی: کۆمەڵەی زهور بەنا مەلال بۆ پشتیوانیکردنی ژنان لە بارودۆخی سەختدا بەم دواییانە یاداشتنامەیەکی داواکاری پێشکەش کرد بۆ پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ یاسای خێزان، ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت دەبێت ئەو بنەمایە لەبەرچاو بگرێت کە چیتر ژن سنووردار نەکرێت بە مۆڵەت و واژۆی هاوژینەکەی، هەروەها ئامانجەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە بەهێزکردنی ئابووری ژنان لە بارودۆخە سەختەکاندا ڕەنگدانەوەیان هەیە و هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی بەکارهێنانی بڕوانامەی پەروەردەیی و بۆشایی کار بۆ ژنان، ژنانی توندوتیژی بەرامبەرکراو بپاریزین و ئابورییان بەهێز بکەین.

 

لە کۆتاییدا، ئیشراق مەستاسی داوای پێداچوونەوەیەکی قووڵی بۆ یاساکە کرد لە ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی کە مەغریب لە ئاستەکاندا ڕووبەڕووی بووەتەوە، لەوانە بارودۆخی کۆمەڵایەتی-دیمۆگرافی، پێکهاتەی خێزان و سیستمی یاسادانان، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ئابووری وەک یەکێک لە میکانیزمەکان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، چونکە ڕیشەکێشکردنی هەژاری و بەهێزکردنی ئابوورییان دیاردەی توندوتیژی کەم دەکاتەوە.