داوای کەمکردنەوەی هەڵاواردنی یاسایی بەرامبەر ژنانی مەغریب دەکرێت
هەرچەندە دەستووری مەغریب پرەنسیپی یەکسانی ڕەگەزی و دامەزراندنی پێکهاتەیەکی یەکسان و نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەکی لە دژی ژنان دیاری کردووە، بەڵام هێشتا ژنانی مەغریبی لە چەند بوارێکدا بەدەست هەڵاواردنی یاساییەوە دەناڵێنن.
ڕەجا خەیرات
مەغریب - هێشتا هەندێک لە یاساکانی مەغریب بە شێوەیەکی نایەکسان مامەڵە لەگەڵ ژنان دەکەن، وەک شوێنی کارو یاسای تاوان، پاشان یاسای خێزان، هەر بۆیەش یاسایی جیاکاری لە دژی ژنان هەیە کە دەبێت هەموار بکرێتەوە.
خەدیجە جانان، چالاکوان و پارێزەری مافی مرۆڤ لە شاری تەنجەری باکووری مەغریب، دووپاتی کردەوە کە ژنانی مەغریبی هێشتا لە چەند بوارێکدا بەدەست هەڵاواردنی یاساییەوە دەناڵێنن، بەو پێیەی کاریگەرییەکانی لە واقیعدا دیارە، هەرچەندە مەغریب هەنگاوی گرنگی ناوە و گەیشتووەتە دەست قۆناغە پێشکەوتووەکان سەبارەت بە یەکسانی ڕەگەزی، ئەوەی لە دەستووری مەغریبی ساڵی ٢٠١١دا هاتووە، کە بنەمای یەکسانی نێوان ڕەگەزەکانی پەسەند کردووە، بۆ چالاککردنی ئەم یەکسانییە و ڕێکارەکانی لە واقعدا، هەروەها بنەمای یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان لە بەڕێوەبردنی بابەتە گشتییەکاندا، لە ڕێگەی دامەزراندنی کۆمیسیۆنی یەکسانی و نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک لە دژی ژنان.
سەبارەت بە هەڵاواردنی یاسایی خێزانیش ڕوونیشیکردەوە کە زۆر بڕگە هەیە کە مافەکانی ژنان زەوت دەکەن، بەو پێیەی لە کۆدی پێشوودا دایک سەرپەرشتی منداڵەکانی لێ زەوت دەکرا کاتێک هاوسەرگیری دەکردەوە، هاوکات مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانی بە باوک بەخشی سەرەڕای هاوسەرگیریەکەی، ئەمەی بە خاڵێکی ئەرێنی لە پێشنیازی هەموارکردنەوەکەدا زانی، یاسای خێزانی ئێستا کە مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانی بە دایکەکە بەخشیوە تەنانەت ئەگەر هاوسەرگیری بکات، ستایشی ئەم پێشنیازە دەکات کە پێیوایە پێشوازییەکی باشی لێدەکرێت و چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەکات لە واقیعدا بەبێ هیچ کێشەیەکی پراکتیکی.
"تاوانی گەندەڵی دەخرێتە پاڵ ژنان"
ئاماژەی بە چەند نموونەیەکی دیکە کرد کە جیاوازی لە نێوان ڕەگەزەکاندا دەکەن بۆ نموونە، هەندێکجار کچان لە شەقامەکاندا بە تۆمەتی هاندانی گەندەڵی دەستگیر دەکرێن، کە ڕەنگە هەندێکجار سزاکەیان بگاتە ئاستی زیندانیکردن و لە هەندێک کاتدا سزای دارایی، تەنها بەهۆی گومانەوە لە دژی ئەوان، بەبێ زانینی ڕاستییەکان، بە تۆمەتی هاندان بۆ گەندەڵی ڕادەکێشرێت بۆ بنکەی پۆلیس، و لەو بارەوە ڕاپۆرتی بۆ تۆمار دەکرێت و دەخرێتە بەردەم داواکاری گشتی، بەبێ ئامادەبوونی لایەنێکی تر (پیاوێک) کە گەندەڵی بەرامبەر کرابێت، ئەو ژنە یان بە سزای ماددیی یان بە زیندانیکردنی هەڵپەسێردراو سزا دەدرێت.
خەدیجە جانان داوای کرد کۆتایی بەم جۆرە هەڵاواردنانە بهێندرێت لە یاسای تاوانەکانی دژی ژنان، چونکە بەهۆیانەوە بەرکەوتەی توندترین شێوەی نادادپەروەری دەبن، بەتایبەتی کە مەغریب هەموو مسۆگەرییەکانی بۆ ڕێککەوتننامەی سیداو پەسەند کردووە و هەڵگرتووە، کە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانە لە جیاکاری لە دژی ژنان، هەر بۆیە دەبێت پابەند بێت بەم پەسەندکردنە و لە ڕێگەی یاساکانەوە جێبەجێی بکات کە جیاوازی لە نێوان هاوڵاتیانی خۆیدا ناکات، چ پیاو بێت یان ژن.
ئاماژەی بەوەشکرد، چوارەمین کۆڕبەندی ساڵانەی کە لەم دواییانەدا لە تەنجیر بە دروشمی "سەد ساڵ بەرگریکردن لە پرسی ژنان" ڕێکخرا، کە دەکەوێتە چوارچێوەی چالاکییەکانی سەندیکای پارێزەران بەو پێیەی چالاکییەکی سەر بە لیژنەی پارێزەرانە، کە چالاکییەکانی بەرگریکردن لە ماف و پرسەکانی ژنان و داکۆکیکردن لە یاسای دادپەروەرانە بۆ ژنان ڕێکدەخات.
سەبارەت بە ڕۆڵەکانی ئەم ڕوانگەیە، ئاماژەی بەوەدا کە بە سەرمایەیەک دادەنرێت بۆ سەندیکای پارێزەرانی تەنجیر، بۆ ژنە پارێزەرانی ناو ڕێکخراوەکە و بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی، چونکە ئەو دەروازەیە پێکدەهێنێت کە چوارچێوەی پەیوەندی نێوان سەندیکای پارێزەران و مەدەنییە و کۆمەڵگای یاساییە، چونکە پارێزەری ژن لە هەموو دامودەزگا مەدەنی و یاساییەکاندا کاردەکات و بەرگری لە ژنان دەکات لە کۆمەڵەی ژنان، بەڵام خۆبەخشانە و تاکەکەسی، بەبێ هیچ چوارچێوەیەکی ڕێکخراو بۆ ئەم بابەتە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕوانگەیە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ ڕێکدەخات و میراسێکی بەڵگەنامەیی سەبارەت بەو پرسانەی کە پارێزەر کاریان لەسەر دەکات لە پرسی چاودێریکردنی ئەو ناهاوسەنگیانەی کە کاریگەرییان لەسەر مافەکانی ژنان هەیە، هەروەها چاودێری گونجانی نەتەوەیی دەکات یاسا و یاسادانان لەگەڵ دەستووری مەغریب و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان، بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە جیاکارییەک لە دژی ژنان، و بەدەستهێنانی یەکسانی لە هەموو ئاستەکاندا، کە بەردەوامە لە شایەتحاڵی پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی ژنانی مەغریب، هەروەها پەروەردە لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بە یاسای هەڵاواردنی ژنان و بەم شێوەیە ڕوانگە نەمامگەیەک پێکدەهێنێت بۆ کارکردن لەگەڵ هەموو چوارچێوە پەیوەندیدارەکان.
سەبارەت بە کۆمیسیۆنی یەکسانی و نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک لە دژی ژنان، خەدیجە جەنان وتی: ئەم کۆمیسیۆنە هێشتا کارا نەکراوە، بەبێ ئەوەی بزانین ئاستەنگە ناوخۆییەکان چین، و ئایا ئەو ئاستەنگانە پەیوەندییان بە یاسای ناوخۆی کۆمیسیۆن هەیە، یان بەربەستێک لەبەردەم پێکهێنانیدا، بۆیە داوای بەشداریکردنی کەرتە پەیوەندیدارەکان دەکەین، ئەو ڕۆڵانەی کە دەتوانێت بیگێڕێت، بە تایبەت کە تێڕوانینێکی هەڵە لەبارەیەوە هەیە، بە پرسێکی ژمارەیی دەزاندرێت، لە کاتێکدا بابەتەکە ئەوەندەی پەیوەندی بە ژمارەوە نییە، ئەوەندەی پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی کاروباری گشتییەوە هەیە، ئەمەش پێویستی بە بوونی دوو ڕوانگە هەیە نەک یەک دیدگا، هەروەها پچڕان لەگەڵ دیدگای یەکلایەنانەی تاوان.
"دوو دیگا لە بری دیدگایەک قووڵایی پرەنسیپی یەکسانییە"
جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکسانی پاڵ بە دەنگدان دەنێت لە چوارچێوەی پێکهاتە ڕێکخراوەییەکانی دامەزراوەکاندا بە شێوەیەک کە کۆمەڵگایەکی دیموکراسی کە تێیدا ژن و پیاو یەکسان بن، کۆمەڵگەیەک کە دوو دیدگا تێیدا زاڵ بن و یەک دیدگا نەبێت کە تایبەت بێت بە پیاوان، بۆیە ئەمە قووڵایی پرەنسیپی یەکسانییە، کە تەنیا بە ژمارە، واتە ٥٠ لە ١٠٠نییە، بەڵکو بە فەلسەفەیەکی بەشدارانە دەبێت کە فرە دیدگاکان لەبەرچاو دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێکجار ژنان دەنگ بە بۆچوونی پیاوان دەدەن، ڕەنگە پیاوان دەنگ بە بۆچوونی ژنان بدەن، هەروەها ژنانیش هەن کە هەڵگری ئایدۆلۆژیای پیاوانەن و بە پێچەوانەوە، بۆیە نابێ یەکسانی لە بوارێکی بەرتەسکدا سنووردار بکرێت کە تەنها لە ژمارەدا بەدوای یەکسانی دەگەڕێت، بەڵکو بنەمایەکی گشتگیر و فراوان و قوڵە، کە ئامانجی پەرەپێدانی کۆمەڵگایە کە ژنان نیوەی پێکدەهێنن و پیاوەکە نیوەکەی تر.