بەرژەوەندی منداڵ لە یاسای خێزانی مەغریبدا... ئایا تەنها دروشمێکە؟
لە نەبوونی میکانیزمی کاریگەر بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی منداڵان و خۆشگوزەرانی دەروونی، پرسیارەکە هەر دەمێنێتەوە: ئایا بەڕاستی بەرژەوەندییەکانی منداڵان لە دادگاکانی مەغریبدا لەبەرچاو دەگیرێن؟ یان بنەمای "بەرژەوەندی منداڵ" بووەتە تەنها دروشمێکی یاسایی.
					حەنان حارت
مەغریب – لەو ساتەی یاسای خێزانی مەغریب لە ساڵی ٢٠٠٤ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بنەمای بەرژەوەندییەکانی منداڵ یەکێک بووە لە دیارترین دروشمەکان کە وەک گەرەنتییەک لە یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی خێزاندا بەرەوپێش دەچێت، بەتایبەتی لە دۆسیەکانی جیابوونەوە و سەرپەرشتیکردن و نەفەقەدا، بەڵام دوای زیاتر لە بیست ساڵ لە جێبەجێکردنی یاساکە، ڕەخنەکان سەبارەت بە کەلێنی نێوان دەقە یاساییەکان و ڕاستی زیاتر دەبن، کە ئەم دروشمە هەندێکجار دەبێتە دەستەواژەیەکی جوان و خاڵی لە ناوەڕۆکی پراکتیکی.
کەموکوڕی یاسایی و پراکتیزەکردنی نادادپەروەرانە
ڵەیلا بوفریسی، پارێزەر ڕوونیشیکردەوە کە ژمارەیەک ماددەی ناو یاساکە بەدەست کەموکوڕی و نەبوونی میکانیزمی وردەوە دەناڵێنن بۆ دیاریکردنی بەرژەوەندی ڕاستەقینەی منداڵەکە، وتی: زۆرجار سەرپەرشتی لە دایک هەڵدەوەشێتەوە لەسەر بنەمای یەک ڕاپۆرت کە ڕەتکردنەوەی ڕادەستکردنی منداڵەکە بە باوکی لەکاتی سەردانێکدا بەڵگەدار دەکات، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی بارودۆخ یان هۆکاری ڕووداوەکە بکرێت نەخۆش یان منداڵەکە لەوانەیە لە دۆخێکی تەندروستیدا بێت کە ڕێگە بە جووڵە نەدات، بەڵام دادوەر پشت بە دەسەڵاتێکی هەڵبژێردراوی کۆنترۆڵنەکراو دەبەستێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سیستەمی سەردانکردن کە لە دادگاکانی مەغریبدا هەیە وەستاوە، زۆرجار تەنها بۆ ڕۆژانی یەکشەممە سنووردارە، لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ٦:٠٠ی ئێوارە، وتی: ناعەقڵانییە مافی منداڵ بۆ بینینی یەکێک لە دایک و باوکی کەم بکرێتەوە بۆ تەنها چەند کاتژمێرێک لە هەفتەیەکدا، بەبێ ئەوەی ئەگەری گەشتکردن، پشوو، تەنانەت مانەوەی شەوانەش هەبێت.
سەبارەت بە جیابوونەوەی ڕەزامەندی، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە زۆر کەیسدا بووەتە ئامرازێکی فشار لەسەر ژنان، بەتایبەتی ئەوانەی بەدەست لاوازی ئابووری یان دەروونییەوە دەناڵێنن، وتی: هەندێک لە ژنانان لە ژێر هەڕەشە یان لە ترسی ڕێوشوێنی یاسایی درێژخایەن ناچارن ڕێککەوتنی جیابوونەوە واژۆ بکەن، بۆیە دەستبەرداری هەموو نەفەقەیەک دەبن یان بڕە پارەیەکی هێمای وەرئەگرن کە بەس نییە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی منداڵەکە.
پێداچوونەوەی پێشبینیکراو بە یاسای خێزان
پرسی "بەرژەوەندی منداڵ" تەنها لە دەقە یاساییەکاندا سنووردار نییە، بەڵکو لە بڕیارە دادوەرییەکانیشدا ڕەنگ دەداتەوە، لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤ دادگای خێزان لە شاری مەغریب بە پشتبەستن بە ڕێککەوتننامەی لاهای سەبارەت بە ڕفاندنی منداڵانی نێودەوڵەتی بڕیاری گەڕاندنەوەی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بۆ سویسرا دەرکرد کە باوکی لەوێ نیشتەجێیە، ئەم بڕیارە ناڕەزایەتی گروپەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە، ئەوان ئاماژەیان بەوەدا کە ئەو ژینگە کۆمەڵایەتی و دەروونییە پشتگوێ خستووە کە منداڵەکە بۆ ماوەی سێ ساڵی تەواو لە مەغریب تێیدا ژیاوە.
گفتوگۆکانی ئێستا لە دەوری پێداچوونەوە بە یاسای خێزانی مەغریب ئەم پرسانەی هێناوەتەوە پێشەوە، لەیلا بوفریسی، پارێزەر داوا دەکات پێناسەیەکی ڕوون بۆ بەرژەوەندییەکانی منداڵەکە بخرێتە ناو یاساکە، هەروەها پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بە ناچاری لە دۆسیەکانی سەرپەرشتیکردن و نەفەقەدا، داکۆکی لە خولی پەروەردەی دادوەرەکان دەکات لە ڕێبازە فرەلایەنەکاندا کە ڕەهەندە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان لەبەرچاو بگرن، نەک تەنها ڕەهەندە یاساییەکان، دووپاتی دەکاتەوە: ناتوانرێت منداڵ بە ڕێبازێکی یاسایی تەسک بپارێزرێت، دەبێت دان بەوەدا بنێین کە ئەوان بوونێکی سەربەخۆن و پێداویستییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانیان هەیە کە لە پێداویستییە ماددییەکانیان کەمتر گرنگ نین.
ئەم ڕاستیە بە گەواهی خەدیجە محەمەد "ناوی خوازراو" دایکی کچێکی تەمەن حەوت ساڵان پشتڕاست دەکرێتەوە، دوای جیابوونەوەی، بڕیاری دادگای بۆ دابینکردنی پارەی منداڵ وەرگرت کە مانگانە لە ٦٠٠ درهەم (نزیکەی ٦٠ دۆلار) زیاتر نەبوو، وتی: ئەم بڕە پارەیە تەنانەت تێچووی خواردن و جلوبەرگ و کرێی خوێندنگەش ناگرێتەوە، لەوەش خراپتر ئەوەیە باوکەکە بە بەردەوامی پارەی ئەو پشتگیرییە نادات، ئەمەش ناچارم دەکات هەر کارێک قبوڵ بکەم بۆ دابینکردنی خەرجییەکان.
تیشک دەخاتە سەر پرسی نەبوونی میکانیزمی کاریگەر بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پشتگیری منداڵان، زۆرجار ئەم فەرمانانە بەبێ جێبەجێکردن دەمێننەوە و ژنەکە تاکە باری دارایی و سۆزداری پەروەردەکردنی منداڵەکەی لە ئەستۆ دەگرێت.
بڕیارە دادوەرییە ناکۆکەکان
پرسی "بەرژەوەندی منداڵ" تەنها لە دەقە یاساییەکاندا سنووردار نییە، بەڵکو لە بڕیارە دادوەرییەکانیشدا ڕەنگ دەداتەوە، لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤ دادگای خێزانی لە شاری مەغریب بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتننامەی لاهای سەبارەت بە ڕفاندنی منداڵانی نێودەوڵەتی بڕیاری گەڕاندنەوەی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بۆ سویسرا دەرکرد کە باوکی لەوێ نیشتەجێیە، ئەم بڕیارە ناڕەزایی لایەنگرانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە کە دەیانوت ئەم بڕیارە ئەو ژینگە کۆمەڵایەتی و دەروونییە پشتگوێ خستووە کە منداڵەکە سێ ساڵ لە مەغریب تێیدا ژیاوە.
بە پێچەوانەوە بڕیارێکی دادگای تێهەڵچوونەوە لە شاری میدێلت لە مانگی یشرینی دووەمی ٢٠٢٣ خاڵی وەرچەرخانێکی ئەرێنی بەخۆیەوە بینی، دادگا ڕەتیکردەوە سەرپەرشتیکردن لە دایکێک هەڵبوەشێنێتەوە کە هاوسەرگیری کردووەتەوە، بەو پێیەی کە باشبوونی دەروونی و کۆمەڵایەتی منداڵەکە پێویستی بە مانەوەی لەگەڵ دایکیدا هەیە، ئەمەش لێکدانەوەیەکی دادوەریە کە بە مرۆڤانە پێناسە دەکرێت.
لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ دادگای یەکەمی تەمارا بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد کە دایکێک سەرپەرشتی کاتی کۆرپەکەی بکات، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە پزیشکی و کۆمەڵایەتییەکان کە مەترسی مانەوەی منداڵەکە لەگەڵ باوکیدا پشتڕاست دەکەنەوە، ئەم بڕیارە بە نمونەیەک لە وەڵامدانەوەی بەرپرسیارانەی دەسەڵاتی دادوەری بۆ ئەو کەیسانەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر پارێزراوی منداڵ هەیە دادەنرا.
ئەم بڕیارە جیاوازانە، نەبوونی تێگەیشتنێکی یەکگرتوو لە چەمکی "بەرژەوەندی منداڵ" ئاشکرا دەکەن، ئەمەش وا دەکات چارەنووسی منداڵان وابەستەی لێکدانەوە دادوەرییەکان بێت کە ڕەنگە هەندێکجار دادپەروەرانە و لە هەندێک کاتدا نادادپەروەرانە بن.
زاڵبوون بەسەر بڕگەکانی بەسەرچوو
نەزهە سەقلی، چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤ، سەرۆکی کۆمەڵەی "یەکەم ئازادیەکان" جەختی لەوە کردەوە، کە پێداچوونەوە بە یاسای خێزان دەبێت هەمەلایەنە و قووڵ بێت، لە بنەمای بەرژەوەندییەکانی منداڵ وەک پێویستی سەرەکی دەست پێبکات، ڕەخنەی لە بەردەوامی ئەو کارانە گرت کە ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵان دەدەن و بە "تاوانێک لە دژی منداڵی دەزانێت کە لەگەڵ ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی مەغریبدا ناتەبایە".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەقەکە نزیکەی بە تەواوی مافەکانی ئەو منداڵانەی لە دەرەوەی هاوسەرگیری لەدایک دەبن پشتگوێ دەخات، کە سەرەڕای بوونی ئامرازی زانستی بۆ سەلماندنی ئەوە، دانپێدانان بە دایک و باوکیان وەرناگیرێت، ئەمەی بە دوو نادادپەروەری زانی، ڕەخنەی لەو بڕگانە گرت کە سەرپەرشتی دایکان لە کاتی هاوسەرگیری دووبارەیان دەسەننەوە،هەروەها ئەزموون سەلماندوویەتی کە منداڵان زیاتر سۆز و چاودێری لەلایەن دایکیەوە دەبینن لە چاو هەر دایک و باوکێکی دیکە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە یاسای ساڵی ٢٠٠٤ بەهۆی جێبەجێکردنی پراکتیکییەوە بەسەرچووە، بەو پێیەی هێشتا هەندێک بڕگەی لە یاسای کۆنی باری کەسی لەگەڵ لایەنگری پیاوسالاریدا هێشتووەتەوە، وەک "سیستەمی میرات" کە پێویستی دەدات بە کەسوکاری پیاوی مردووەکە لە میرات لەسەر حیسابی ژن و کچەکانی.
نەزهە سەقلی، لە کۆتاییدا، وتی: کە هەر چاکسازییەکی پێشبینیکراو دەبێت بەڕاستی ڕەنگدانەوەی ڕۆحی یەکسانی بێت و مسۆگەری پاراستنی ڕاستەقینە بۆ منداڵان و ژنان بکات، دوور لە هەموو جۆرە جیاکارییەک.
سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو دەیە بەسەر پەسەندکردنی یاسای خێزان، بنەمای "بەرژەوەندی منداڵ" بەردەوامە لە دروستکردنی ئاڵەنگاری قووڵی پراکتیکی، ئایا پێداچوونەوەی پێشبینیکراو دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم خولە و دڵنیابوون لە پاراستنی ڕاستەقینە بۆ منداڵان؟ یان دروشم تەنها دەستەواژەیەکی یاسایی جوان دەمێنێتەوە کە ڕۆژانە لەگەڵ ڕاستیەکانی بارودۆخی دادوەری و کۆمەڵایەتی بەریەک دەکەوێت؟.