به‌ردباران، شێوازێکى کلاسيکى له‌سێداره‌دان له سه‌رده‌مى کۆندا
به‌ردباران يان ره‌جم شێوازێکى کلاسيکى له‌سێداره‌دانه له سه‌رده‌مى کۆندا، که ڕژێمی ئيسلامى ئێران له ماوه‌ى ٤٠ ساڵ حوکمڕانى خۆي‌دا تاکو ئێستا بۆ سزاى مردن به‌کاریدەهێنێت.
ناوەندی هەواڵ
دواى ده‌ستبه‌کاربوونى ڕژێمی ئيسلامى ئێران له ساڵى ١٩٧٨، به هۆى پەیڕەوکردنی یاساکانی ئیسلام بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵات، سزاى به‌ردباران کردن دەدرا بۆ ژنان و پياوانێک که لە دەرەوەی یاسا ئیسلامییەکان و دابونەریتی کۆمەڵگا پەیوەندی سێکسییان ئەنجامدابێت، مادده‌ى ٨٣ى ياساى سزادانى ئێرانیش که سه‌باره‌ت به به‌ردباران کردنه، چووه ناو ياساکانى ئێرانه‌وه. به‌ردباران کردن کارێکى نامرۆڤايه‌تى و دڕندانه‌يه که له سه‌رده‌مى يه‌هودیيه‌کاندا ئه‌نجام دراوه و محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌رى موسوڵمانه‌کان بۆ سزاى که‌سانێک که زينايان کردبێت به‌کاریهێناوه، له کاتێکدا له ناو قورعان ناوێک له به‌ردباران ناهاتووه.
له وڵاتى ئێران ژنان زۆرتر له پياوان به‌ردباران ده‌کرێن، به هۆى ئه‌وه‌ى که پياوان ده‌توانن سيغه‌نامه‌يه‌کی ساختە دروست بکه‌ن و بڵێن ئه‌و که‌سه هاوژینیانە و هاوسه‌رگيرى کاتیان ئه‌نجام داوه، که‌واته پەیوەندی ناشەرعییان نەبەستووە و خۆ له‌و سزايه رزگار ده‌که‌ن، به‌ڵام ژنان ناتوانن له‌و بابه‌ته دەرچن و به نامرۆڤانەترین شێواز له لايەن ياسا، مێرد، برا، منداڵ، که‌سوکار و بێگانه به‌ردباران ده‌کرێن تاکو دەمرن.
بۆ سەپاندنی سزای بەردباران پێویستە چوار پیاو شاهید بن
له ئايينى ئيسلام دا ئه‌گه‌ر پياوێک يان ژنێک که هاوژينيان هه‌بێت و له‌گه‌ڵ که‌سێکى تر په‌يوه‌ندى سێکسيان بوبێت، سزاى به‌ردباران يان هه‌مان ره‌جميان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، به شه‌رتێک چوار پياو شاهيديیان بۆ بده‌ن، که له کاتى په‌يوه‌ندى سێکسى بينيويانن. له وڵاتى ئێرانيش ئه‌گه‌ر ژن و پياوێک ئەو پەیوەندییە ببەستن ده‌بێت به‌ردباران بکرێن و به پێ ماده‌ى ١٠٢ و ١٠٤ى سزاى ئيسلامى ئێران پياو تاکو که‌مه‌ر و ژن تاکو سينگى ده‌کرێته ناو گڵ و به به‌ردى بچوک ده‌بێت به‌ردباران بکرێن، به‌ردى گه‌وره نابێت به‌کاربێت بۆ ئەوەی ئه‌وکه‌سه به ئارامى گيان لەدەست نەدات و بمرێت.
رێکخراوى لێبوردنى جيهانى چه‌ندين جار ناڕه‌زايه‌تى خۆیان سه‌باره‌ت به سزاى به‌ردباران کردن ده‌ربڕيوە و داواى ڕاگرتنى ئه‌و سزايه‌ىان له وڵاتى ئێران کردووه، وڵاتى ئەڵمانيا يه‌کێک له‌و وڵاتانه‌يه که دژى سزاى به‌ردباران کردنه و له ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨دا کۆمه‌لێک له پارله‌مانتارانى پارله‌مانەکەی داوایان ئاڕاستەی کونسوڵى ئێران له‌و وڵاته کرد تا ئەو سزایە ڕابگرن.
رێکخراوى جيهانى مافى مرۆڤ، ژنانى چالاکوان و سياسه‌تمداران لە وڵاتانی جیهانەوە چه‌ندين جار داوايان له وڵاتى ئێران کردووه بۆ ڕاگرتنی سزای بەردباران کردن.
له ساڵى ٢٠٠٢ شاهرودى به‌ڕێوەبه‌رى دادى ئێران داواى ڕاگرتنى سزاى به‌ردباران کردنى دابوو، به‌ڵام چونکه وەک یاسا لە جێبەجێکراوە لە ناو یاساکانی وڵاتی ئێران‌دا، له لايەن دادوه‌رانى ئێران تا ئێستا وەک بڕیار دەردەچێت بۆ سزادانى ژنان و پياوان.
کەمپین بۆ ڕاگرتنی یاسای بەردبارانکردن ئەنجامدەدرێت
له ساڵى ٢٠٠٦ که‌مپينێک به ناوى "که‌مپینى ياساى بێ به‌ردباران کردن" له وڵاتى ئێران ڕاگەیەندرا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژى ئەو سزايه، له ساڵى ٢٠٠٩ کۆميسيونى دادى ئێران بڵاوى کرده‌وه که ياساى سزادانى به‌ردباران کردن ره‌ش ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام تاکو ئێستا لە ناو یاساکاندا هەیە.
لە ئێران‌دا ئه‌گه‌ر ياسا سزاى به‌ردباران ئه‌نجام نه‌دات، خێزانى ئەو ژن و پیاوەی پەیوەندی دەرەوەی شەرع و دابونەریتیان بەستبێت کە بە زینا ناو دەبرێت، خۆيان به‌ردبارانيان ده‌که‌ن، له هه‌ندێک بارودۆخيشدا خێزانەکان بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ى ياسا خۆيان منداڵه‌کانى خۆيان به‌ردباران ده‌که‌ن، به تايبه‌ت ئه‌گه‌ر ژنە گەنجەکانیان تووش بووبێت، به ده‌ستى خۆيان به‌ردبارانى ده‌که‌ن، باوەڕیشیان وایە بەردباران کردن سزای ئەو کەسە کەمدەکاتەوە و پەیڕەوی ئاساکانی ئیسلام دەکەن.
ت.پ