بەدەستهێنانی مافی ده‌نگدانی ژنان له جیهاندا
زهنیەتی نێرینە بەردەوام دژ بە سەرهەڵدانی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دەوەستایەوە، بە تێکۆشانی دوور و درێژی ژنان توانییان لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم مافی دەنگدان بەدەست بهێنن، سەرباری تێکۆشانەکانیش بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپا دژ بە مافی دەنگدانی ژنان وەستانەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە جیهاندا زهنیه‌تی نێرینه، به به‌رده‌وامی دژ بە سه‌رهه‌ڵدانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ژنان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان دەوەستایەوە و ببووه له‌مپه‌رێكی ڕاسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدانی ژنان.
لەگەڵ سەرهەڵدانی بیری دیموكراتی، مافی ده‌نگدانی گشتی به به‌ڵگه‌ی موڵكییه‌تی خانووبه‌رەوە به‌سترابووه‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی ژنان مافی موڵكییه‌تی زه‌وییان نه‌بووه، له هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورخرانەوە. به‌و هۆیەوە له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و هه‌رێمە جیاوازەکان هه‌تا كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نوزده‌هه‌م مافی ده‌نگدانی ژنان دەستەبەر نەکرا، له دوای تێكۆشانێكی دوور و درێژ ژنان توانییان مافی ده‌نگدان له جیهان به‌ده‌ست بینن.
نیوزلەنداا یەکەم وڵاتە دانیناوە بە مافی دەنگدانی ژناندا
نیوزلەنداا یه‌كه‌مین وڵات بووه دانی به مافی ژنان له دەنگداندا ناوه. له ١٨ ئه‌یاری ١٨٩٣ ئه‌نجومه‌نی كۆتاهینتاغا وه‌كو یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی گه‌لی ماوری (گه‌له‌ی ڕه‌سنی نیوزله‌ندا) دامەزرا كه له ژێر داگیركاری بریتانیادا بووه، له دوای ساڵێک له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ی كۆتاهینتاغا ژنێکی ٢٤ ساڵه به ناوی میری "مانغاكاهیا" پێشنیاری یاسای مافی ژنانی كرد بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن و خۆكاندید كردن بۆ ئه‌ندامێتی پەرله‌مانی هه‌ڵبژێردراو، به‌ڵام پەرله‌مانی ماوری كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی پیاو بوون، ره‌زامه‌ندیان نه‌دا له سه‌ر ئه‌م بڕیاره.
مانغاكاهیا لەگه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ژنان ده‌ستیان كرد به كۆكردنەوەی واژوو بۆ دابین كردنی مافی ده‌نگدانی ژنان، له كۆتایی مانگی حو‌زەیرانی ساڵی ١٨٩٣دا توانییان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ١٣ رێکخراو، زیاتر له ٣٠ هه‌زار واژوو كۆ بكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی پەرلەمانی بكه‌ن.
له دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و پەرلەمانه نێرینه‌یە توانی بڕیارەکە په‌سه‌ند بكات به ٢٠ بەڵێی پەرلەمانتار به‌رامبه‌ر ١٨ نەخێردا، به‌م شێوه‌یه ژنانی نیوزله‌ندا مافی به‌شداربوونیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان مسوگه‌ر كرد.
باکوری ئەوروپا وەک دووەم هەنگاوی ژنان هەژمار دەکرێت
دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی ژنان له‌م بواره‌دا ساڵی ١٩٠٦ له باكوری ئه‌وروپا تۆمار کرا، ئه‌ویش له میرنشینی فینلەندادا بوو كه كوده‌تای له دژی ده‌سه‌ڵاتداری ئیمپراتۆریه‌تی ڕوسی كرد، ئەم کودەتایە به سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی لیبراڵی و سه‌ندیكایی و ژنان بوو.
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ساڵی ١٩٠٥ و وه‌رگرتنی مافی چاره‌نووسی خۆنوسیندا، فینلەندا دانی به مافی خۆهه‌ڵبژاردنی ژنان و پیاواندا ناوە، به پێچه‌وانه‌ی نیوزلەندا كه ژنان له ساڵی ١٨٩٣ ته‌نیا مافی به‌شداربوونیان له ده‌نگداندا بەدەستهێنا بێ ئه‌وه‌ی مافی خۆكاندید كردنییان هه‌بێت، لە وڵاتی فینلەندا وه‌ک یه‌كه‌مین وڵاتی جیهان هاوڵاتیان لە هەردوو ڕەگەزدا مافی ده‌نگدان و خۆكاندید كردنیان وه‌رگرت.
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پەرلەمانی فینلەندا له ساڵی ١٩٠٧، فینلەندییه‌كان ١٩ ژنیان بۆ ئەندام پەرلەمان هه‌ڵبژارد.
دوا به دوای فینلەندا، ژنان له وڵاتی نه‌رویج ساڵی ١٩١٣ مافی ده‌نگدانیان بەدەستهێنا. له دا‌نیماركیش ساڵی ١٩١٥ مافی ده‌نگدان به ژنان درا.
ساڵی ١٩٣٣ یه‌كه‌مجار له وڵاتی ئیسپانیا ژنان توانییان مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت و ٧ ملیۆن ژن به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەو ساڵەدا كرد.
ڕۆزا لوکسمبورگ لە جیهاندا بووە سیمبولی ژنانی تێکۆشەر
له ئه‌ڵمانیا ساڵی ١٩١٩ بۆ یه‌كه‌مین جار ژنان توانییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن وخۆشیان كاندید بكه‌ن، له مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٩ بۆ یه‌كه‌م جار به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی نیشتیمانی كرد.
له ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان هه‌م له ئاستی نیشتیمانی وهه‌میش نێوده‌وڵه‌تی تێكۆشانێكی به‌رفروانییان به‌رێوه بردووه له پێناو یه‌كسانی، مافی چاره‌نووسی، ئازادی و دیموكراتی‌دا، به ناوبانگترینیان "رۆزا لوكسمبورگ" بوو كه ژیانی خۆی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان له ده‌ست دا.
ته‌نیا چوار ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی دان به مافی به‌شداری ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌كان بنرێت له رۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ رۆزا لوكسومبورگ ده‌كوژرێت له دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی له زینداندا. له پاڵ رۆزا لوكسمبورگدا ژن گه‌لێكی دیكه هه‌ن كه ناوی خۆیان له مێژووی تێكۆشانی ژنان تۆمار كردووه له ئه‌ڵمانیا و سه‌رانسه‌ری جیهانیشدا.
زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا چاکسازی دیموكراتی تێدا سەریهەڵدا، ئەمە وای كرد زهنیه‌تی پیاوسالاری كه له لایه‌ن ڕاستگه‌ره‌كانه‌وه دەسەپێندرا ڕووی له شکستهێنان دەکرد، هەر ئەمەش پاڵنەرێکی باش بوو بۆ ژنان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدان له وڵاتانی جیهاندا بە گشتی و لە ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا بە تایبەت.
١٥ ویلایەتی ئەمریکا مافی بەشداری ژنان پەسەند کرا
ساڵی ١٩١٨ له ١٥ ویلایه‌ت مافی به‌شداربوونی ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌سه‌ند كرا، دواتر به چاکسازی لە دەستووردا ساڵی ١٩٢٠ له هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ئەم مافە په‌سه‌ند كرا، وڵاتی ئۆرۆگوای لە ئەمریکای لاتین یه‌كه‌مین وڵات بووه ساڵی ١٩١٧ یاسای مافی ده‌نگدانی ژنانی په‌سه‌ند كرد، دوای ساڵێک مافی دەنگدانی ژنان له بەریتانیا په‌سه‌ند كرا.
لە هەردوو جەنگی جیهانیدا پشتگیری مافی دەنگدان کرا
له میانەی هه‌ردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانیدا پشتگیری مافی ده‌نگدانی ژنان كرا هه‌م له ئه‌وروپا و هه‌میش له شوێنه‌كانی دیكه‌دا، له دوای ئه‌وه‌ی به ملیۆنان خه‌ڵك بوونه قوربانی ئه‌م شه‌ڕانه، رێگە له به‌رده‌م ژنان كرایەوه بۆ به‌شداری كردنیان له پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانی كۆمه‌ڵگا، له كاتێكدا باوک، كوڕ وهاوسه‌ره‌كانیان له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا بوون، به‌م شێوه‌یه ترس له به‌رامبه‌ر به‌شداری پێكردنی ژنان له بواره گشتییه‌كاندا نه‌ما.
سه‌رباری ئه‌م هه‌لومه‌رجانه به‌شێک له وڵاتانی ئه‌وروپا پێداگرییان له‌سه‌ر ڕه‌تكردنەوەی مافی به‌شداربوونی ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كرد. فەره‌نسا یه‌كێکە له‌و وڵاتانه‌ی هه‌تا ساڵی ١٩٤٤ ژنان نه‌یانتوانی مافی به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌م مافەش یه‌كه‌مجار له لایه‌ن حكومه‌تی شارل دیگول له ساڵی ١٩٤٤ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دانی پێدانرا.
سویسرا ٥٠ ساڵە دانی بە مافی دەنگدانی ژناندا ناوە
له سویسرا ڕۆژی ٧ شوبات یادی په‌نجایه‌مین ساڵی وه‌رگرتنی مافی ده‌نگدانی ژنان بوو، وه‌كو دوایین وڵاتی ئه‌وروپا دانی به‌و مافەدا نابێت، ژنانی سویسرا له ساڵی ١٩٧١ بۆ یه‌كه‌مجار مافی ده‌نگدانیان به‌ده‌ست هێناوه.
سویسرا تا په‌نجا ساڵ به‌ر له ئێستا مافی ده‌نگدانی ته‌نیا بە پیاوان بەخشیبوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له نێوان ساڵانی ١٨٨٦ و ١٩٢٩ زۆر داخوازینامه بۆ دابین كردنی مافی ده‌نگدانی ژنان پێشكه‌ش بە حكومه‌ت كراوه به‌ڵام ئه‌م داخوازینامانه ره‌تكراونه‌وه.
له دوای ره‌تكردنەوەی نزیكه‌ی ٢٩ داخوازنی تا ساڵی ١٩٨٥ له كۆتاییدا له ساڵی ١٩٧١ ئه‌م مافه په‌سه‌ند كرا، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی كه مافی ده‌نگدانی ژنان یه‌كێکە له مه‌رجه‌كانی به‌شداربوونی سویسرا له ڕێكکه‌وتنی ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ، به‌م شێوه‌یه دوو له‌سەر سێی پیاوان ده‌نگیان‌دا بۆ پەسه‌ندكردنی مافی دەنگدانی ژنان له‌سه‌ر ئاستی فیدڕاڵی سویسرا.
جیا له مافی ده‌نگدان وخۆكاندید كردن، زۆرێک له مافه‌كانی دیكه هه‌ن كه گرنگییه‌كی گه‌وره‌یان بۆ ژنان هه‌یه و تێکۆشانیان لە پێناویدا کردووە، چونكه دیموكراتی واتای ئه‌وه نییه مافی به‌شداربوونی سیاسی ژنان ته‌نیا له ناو پەرلەمان بێت، به‌ڵكو دەبێت مافی به‌شدارییان له هه‌موو پێگه سیاسییه‌كانی دیكه هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی پەرلەمانیش.
ت.پ