یاریزانانی تیمی ڕۆژ بۆ تایکۆواندۆ دەگەنە ئاستی نێودەوڵەتی

یاریزانای تیمی "ڕۆژ" بۆ تایکۆواندۆ هانی هەموو ژنانیان دا بۆ ئەوەی بەدوای حەزەکانیاندا بگەڕێن و بە هەموو هێز و سووربوونێکەوە کاربکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، ڕێگە نەدەن داب و نەریتە کۆنەکان و کۆمەڵگای پیاوسالاری ببنە بەربەست لەبەردەم ئازادی و خەونەکانیا

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە- خوێندنگەی "نمور تاکۆواندۆ" لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و کۆمەڵێک تیمی تێدایە لەوانە تیمی ژنانی ڕۆژ، تیمی سالار و ئەکادیمیای پیشەیی کە سەدان یاریزان و ڕاهێنەری تایکۆواندۆی تێدایە لە شاری حەسەکە و هەروەها لقی هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، تیمەکان لەلایەن ئەو یاریزانانەوە پەروەردەیان پێدەدرێت کە بڕوانامەی ماستەریان لە تایکۆواندۆ لە کۆریای باشوور وەرگرتووە و یاریزانەکانی یانەی ڕۆژ چەندین دەستکەوتیان بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

 

یاریزانانی تیمی تایکۆواندۆی ژنانی ڕۆژ جەختیان لەوە کردەوە، ژنان بە بەهێزی و سووربوون لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دەتوانن بەسەر هەموو کۆسپ و زەحمەتییەکاندا زاڵ بن کە ڕێگری دەکەن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.

 

"ڕووبەڕووی ڕەخنەی کۆمەڵگە بوومەوە"

دلیار حسێن، یاریزان و بەڕێوەبەری تیمی ڕۆژ کە لە ساڵی ٢٠١٠ چووە خوێندنگەی "نور تایکۆواندۆ وتی: لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەشداری پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکان دەکەم و پلەی یەکەمم بەدەستهێناوە، دوای دەستپێکردنی شۆڕش لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستمان کرد بە ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان و یەکەم بەشداریکردنمان لە ساڵی ٢٠١٣ بوو، لە سەرەتادا زۆر ئازارم چێشت چونکە کاتێک بەشداریم کرد تەمەنم ١٥ ساڵ بوو و تاکە کچ و گەورەترین کچ بووم لەناو بەشداربووانی تیمەکەدا، ڕووبەڕووی هەندێک ڕەخنە بوومەوە لەلایەن کۆمەڵگەوە، چونکە هەمیشە پرسیارم لێ دەکرا بۆچی لە بواری تایکۆواندۆ یاری بکەم و ئەوە یارییە بۆ پیاوان و بۆچی یاری ژنانم هەڵنەبژارد، بەڵام هەموو ئەو ڕەخنانەم پشتگوێ خست.

 

لە یەکەم پێشبڕکێدا مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا

دوای بەشداریکردنی لەگەڵ تیمەکەی لە پێشبڕکێیەکدا کە لە ئوردن و تورکیا بەڕێوەچوو لە ساڵی ٢٠١٣، زیاتر هان درا بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە یاریکردن، وتی: یەکەم بەشداری نێودەوڵەتی لە تورکیا و بە ناوی ڕۆژئاوا بوو، لەو ماوەیەدا توانیم مەدالیای بڕۆنز بەدەستبهێنم و تیمەکە چوار مەدالیایان بردەوە، لێرەوە سەرەتای بەدیهێنانی خەونەکەم بوو و زیاتر لەگەڵیدا بمێنمەوە، لە ساڵی ٢٠١٤، بەشداریم لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ڕووناکی لە ئوردن کرد و مەدالیای زێڕم بردەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩، بەشدارییم لە پاڵەوانێتییەکی ئۆنلاین کرد، لەوانە میسر، کە تیایدا پلەی دووەمم بەدەستهێنا دواتر پاڵەوانێتی تونس و قودس، لە ساڵی ٢٠٢٢، دوای کۆتایی هاتنی پەتای کۆرۆنا، بەشداریمان کرد لە دوایین پاڵەوانێتی لەژێر ناوی (جامی سەرۆک) لەسەر ئاستی ئاسیا، لەو ماوەیەدا مەدالیای زیوین و قەڵغانی ڕۆحی تیممان بردەوە.

 

"٦٠ مەدالیامان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە"

تیمی ڕۆژ لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و ناوی ئەو یاریزانەی ناونراوە کە لە هۆڵێکی ئاهەنگ گێڕاندا گیانی لەدەستدا لەکاتی تەقینەوەیەکدا کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدرا، وتی: بەشداری لە پاڵەوانێتییەکاندا دەکەین لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ناوی هەڵبژاردەی ڕۆژئاوا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە ناوی پڵنگەکانی تایکۆندۆوە و تا ئەمڕۆش نزیکەی ٦٠ مەدالیای جیاوازمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.

 

"سەرەڕای ڕووبەڕووبوونەوەی سەختییەکان بەردەوامم"

هەروەها ئالا حسێن، یاریزانی خوێندنگەی نور تایکۆواندۆ بۆ ماوەی ١٣ ساڵ و ئەندامی تیمی ژنانی ڕۆژ کە تەمەنی ٢٤ ساڵە و بەم دواییانە بەشداری لە پاڵەوانێتییەک لە ئوردن کردووە لە جامی سەرۆک و وتی: ئارەزوو و حەزی من بۆ تۆمارکردن لە خوێندنگەی نور تایکۆواندۆ زیادی کرد کاتێک بیستم تیمەکان و یاریزانەکان بەشداری لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکەن و سەرەڕای هەموو ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی بوومەتەوە، تا ئەمڕۆش بەبێ دوودڵی بەردەوام بووم.

 

وتیشی: پێش ساڵی ٢٠١١ لەسەر ئاستی هەرێمی بەشداریمان دەکرد و دواتر بەشداریمان لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا کرد، یەکەم پاڵەوانێتی کە بەشداریم تێدا کرد لە ساڵی ٢٠١٣ لە تورکیا بوو و مەدالیای زێڕم بردەوە، بەشداریم لە چەندین کامپی داخراو و پەروەردەی چڕ کرد لە بەشدارییە نێودەوڵەتییەکان لە شاری حەسەکە و هەرێمی کوردستان، دواتر لە عەمان بەشداریم کرد لە پاڵەوانێتی ڕووناکی و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٤مەدالیای زێڕم بردەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ بەشداریم لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئیلیت کرد و مەدالیای زێڕم بردەوە، لە هەمان ساڵدا بەشداریم لە پاڵەوانێتی بەیروت کرد و مەدالیای بڕۆنزم بردەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین پەروەردەی چڕمان لە شاری حەسەکە و دهۆک لە هەرێمی کوردستان بینیووە.