تیپی تۆپی دەستی ژنانی ئێران جارێکی تر لە پاڵەوانێتییەکانی جیهانی ئیسپانیادا دەدرەوشێتەوە
هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێران بۆ دووەم جار لەپاڵەوانێتییە جیهانییەکانی ئیسپانیا بەباشترین یاریزانانی گۆڕەپانەکە دەستنیشان کرا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2021/12/20220306-750x422cc-1086650-113-jpg5ff8f6-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ژنانی جیهان لە ١ی کانوونی یەکەم بە میوانداری ئیسپانیا دەستی پێکرد، هەڵبژاردەی ژنانی ئێران لەقۆناغی گروپدا لەپاڵەوانێتیدا لەگەڵ نەرویج، ڕۆمانیا و کازاخستان هەمان ئەو گرووپە بوون کە بە هەر سێ تیپەکەیان دۆڕاند و پلەی چوارەمیان لە گروپی سی بۆ جامی سەرۆک بەدەست هێنا.
گۆڵەکانی نیوەی یەکەمی یارییەکە لەلایەن ئارەزو کیانی و مینا وەتەنپەرست تۆمارکران کە هەریەکەیان دوو گۆڵیان هەبوو.
هەڵبژاردەی ئێران لەپاڵەوانیەتی جامی پریزدیت بۆ نازناوی جیهانی ٢٥-٣٠ لەگەڵ کامیرۆن و ئەنگۆلا و ئۆزبەکستان کەتا ئێستا بە ئۆزبەکستان و ئەنگۆلا دۆڕاون، لەم دیدارەدا، لە لایەن فیدراسیۆنی جیهانییەوە وەک باشترین یاریزان ستایشی فاتمە خەلیلی کرا.
یاریزانان عیزەتوڵڵا ڕەزمگەر و خەدیجە قانع ڕۆژی دووشەممە ١٣ی کانوونی یەکەم لەسێیەم یاریدا لەجامی سەرۆکەکان و دوا یاریان لەپاڵەوانێتییەکانی جیهان ڕووبەڕووی کامیرۆن دەبنەوە.