لەیلا زەکیزادە بە سەرۆکی سیاسەتی گەشەپێدان و وەرزشی ژنان دیاریکرا
بە فەرمانێک لە شوێنی ماندانا رەسولی، لەیلا زەکیزادە بە سەرۆکی سیاسەت و گەشەپێدانی وەرزشی ژنان لە ئێران هەڵبژێردرا.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی میدیاکانی وەرزشی ئێران، وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لەیلا زەکیزادە-ی وەک سەرۆکی سیاسەت و گەشەپێدانی وەرزشی ژنان دەستنیشان کردووە.
وەزیری وەرزش و لاوان ئاماژەی بەوە کردووە، لەیلا زەکیزادە کەسێکی شارەزا و خاوەن ئەزموونە لە بوارەکەدا و وتی:" ئەم دەستنیشانکردنە لەسەر پێشنیازی جێگری وەزیری پەرەپێدانی وەرزشی ژنان کراوە" .
لەیلا زەکیزادە خوێندکاری دکتۆرایە و لە بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و پسپۆڕی وەرزش لە وەزارەتی وەرزش و لاوان کار دەکات.
جێی ئاماژەیە، پێشتر ماندانا رەسولی سەرۆکی سیاسەتی گەشەپێدان و وەرزشی ژنان بوو.