خولی پاڵەوانێتی کچانی عێراق لەهەڵەبجە بەڕێوە دەچێت

یەکێتی ناوەندی بالەی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە، لە چوارچێوەی خولی پالەوانێتی کچانی عێراق دەستی بە چالاکییەکانی کرد.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە-لە ١٦ی تەمووز، لەناو هۆلی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی هەڵەبجە  خولی پاڵەوانێتی کچانی یانەکانی عێراق بە بەشداری یانەکانی "هەڵەبجە - تەق تەق - قەرەقوش - سەنحاریب - ئەکاد، عەین کاوە -  المعلمین -  آمانة بغداد-  ئەفرۆدێت-  دەربەندیخان - شۆریجە" دەستیپێکردو ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، وابریارە بەدوو قۆناغ یارییەکان تەواو بکرێت و ڕۆژانە لە هەهەلەبجە چالاکییەکان ئەنجام دەدرێت.

 

خەڵات ئەنوەر، یاریزانی یانەی وەرزشی هەڵەبجە وتی: پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوو یانەکەیان هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام ئەمساڵ بە خۆشحالیەوە تواندرا یانەکە دروست بیتەوەو بەشداری پالەوانیەتیەکە بکەن و خوازیارن سەرکەون بۆ یاری کۆتایی.

 

شادیە عەلی، یاریزانی یانەی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، کردنەوەی ئەم پاڵەوانێتیانە لە هەڵەبجە زۆر باشەو تاوەکو ئەم خولانە زیاتر بکریتەوە  لە شارەکە لە بواری ئابوریشدا زۆر باشە بێت، هەروەها تێکەڵی یاریزانان و لەگەل یەکتر زیاتر دەبێت، تێکەڵبوون وادەکات ڕێگری کەمتربێت،  بەتایبەت تێکەلی وەرزشی، یاریزانان وزە لە یەکتر وەردەگرن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی ساڵانی ڕابردوو داخراوییەک هەبوو، بەڵام ئیستا بەهۆی بوون بەپارێزگای هەڵەبجەوە ئاوڕێک دراوەتەوە بەلای وەرزشی ژناندا.