هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنان یەکەم یاری خۆی بردەوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆڕت یەکەم خولی نایابی بردەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2021/12/20220306-750x422cc-jinha-amedspor-musabaska1-jpg79e8bc-image.jpg)
ئامەد
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆڕت کە لەگەڵ یانەی سوپەر تۆپی پێی ژنانی تورکجەلە یاری کرد، یەکەم یاری خۆی بردەوەو لە مەیدانەکەیدا میوانداری ئاتاکاش هاتای سپۆڕت بوو بە ٢ بە ١ لە تیپی ڕکابەری بردەوە.
لەیارییەکیشدا کەزۆرێک لە هاندەران ئامادەی بوون ئەو تیپەی سەرکەوتوو بوو لەکۆتایی یاریەکەدا چاوی بە هاندەران کەوت.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئامەدسپۆڕت هەفتەی داهاتوو ڕووبەڕووی یانەی وەرزشی کیرەچبورونیە دەبێتەوە.