هەڵەبجە، پاڵەوانێتی پاراگلایدینگ بۆ گەشتنە ئامانج

لە بناری هانەژاڵەی ناوچەی نەورۆڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە خولی پاڵەوانێتی یاری پاراگلایدینگی نیودەوڵەتی بۆ گەشتنە ئامانج بەڕێوەچوو.

 

میهرەبان سەلام کاکەیی

هەڵەبجە- یاری پاراگلایدینگ، خۆهەڵدان بە پەڕەشوت، لە باشوری کوردستان لە چەند ناوچەیەکی کەشوهەوا و ناوچەی لەبار ئەنجام دەدرێت، ئەم یارییە لە خولێکی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لە بناری هانەژاڵەی ناوچەی نەورۆڵی لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

لە خولەکەدا چەندین وڵاتی جیهان بەشدار بوون، کیژان ئازاد، بەرپرسی بەشی میدیایی یانەی وەرزشی هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بۆ نوژنها باسی لەوەکرد کە یەکەمین جارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەم پاڵەوانێتییە ساز دەکرێت، یانەکەشیان لەلایەن ڕێکخراوی فای'ەوە پشتگیری کراوە، وتیشی: خولەکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت"، ئەمڕۆش کۆتا ڕۆژی خولەکەیە.

 

 

یارییەکە نێدەوڵەتییە و لە زۆربەی وڵاتانەوە یاریزانان بەشداربوون

سەبارەت بەوەی کەلە چەند وڵاتەوە بەشداری پاڵەوانیەتیەکە کراوە، بەرپرسی بەشی میدیایی یانەی وەرزشی پاراگلادینگ لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە وتی: لە کەنەدا، تورکیا و ئێرانەوە بەشداری هەیە، ماوەی سێ ڕۆژ پێشبڕکی دەکرێت بۆ بەدەستهێنانی خاڵی زیاتر.

 

کیژان وتی بناری باڵامبۆ لە ڕووی کەشوهەواوە دەتوانی بە سێ ئاڕاستە بفڕی، واتە  ئەگەر کەشوهەوا بگۆڕدرێت ئەوا هەر دەتوانن یارییەکە ئەنجامبدرێت، ئاماژەی بەوەشدا لە کۆی ٧٠ کەس دوو ژن بەشدارن لەم وەرزشەدا.

 

ڕاهێنەرانی یارییەکە ژنن و لە وڵاتانی جیهانەوە هاتوون

جگە لە کورد کە ڕاهێنەرن، ماریسا لیدا لە کەنەدا-وە هاتووە و بە ڕەچەڵەک فلیپینیە، لەناو تیمی فڕیندایە و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە خۆی هەڵبژاردووە بۆ یارییەکە، دواتر لە کۆسۆڤۆ بەشداری وەرزشەکەی کردووە، لیسا زۆر دڵخۆشە کە خەڵکێکی باش لەم گروپە بێت و ژینگەی هەڵەبجە زۆر گونجاوە بۆ ئەم فڕینە

 

ئەم پاڵەوانێتییە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و کۆتا ڕۆژی، واتە ئەمڕۆ، سێ یەکەمینەکە دیاری دەکرێت.

 

ت.پ