یانەی ئاسایشی ژنانی گەنج توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت

یانەی ئاسایشی ژنانی گەنج لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنانی گەنج لە هەرێمی جزیرە، کە ٥ یانە بەشدارییان کردبوو، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

قامیشلۆ

 

پاڵەوانێتی یانەکانی تۆپی پێی ژنانی گەنج، بە بەشداری یانەکانی ڤەدەنگ، ئاسایش، پەیمان، ئەهلی عاموودا و وەشۆکانیی ژنانی گەنج دەستیپێکرد و دوای تێپەڕینی پێنج خول لە پاڵەوانێتییەکە، یانەکانی ئاسایش و ئەهلی عاموودا کێبڕکێیان لەسەر نازناوی یەکەمی کرد.

 

یەکەم پاڵەوانی ژنانی گەنج لەسەر ئاستی هەرێمی جزیرە بەڕێوەچوو

سیستەمی پاڵەوانێتی بە قۆناغێکدا تێپەڕی کە هەموو یانەکان پێکەوە یارییان دەکرد و براوەی زۆرترین خاڵ نازناوی پاڵەوانێتی بەدەستهێنا، ئەمە یەکەم پاڵەوانێتییە بۆ ژنانی گەنج لەسەر ئاستی هەرێمی جەزیرە و لە هەریەک لەو پێنج قۆناغەدا یانەی ئاسایش ٩ خاڵ و یانەی ئەهلی عاموودا ٧ خاڵی بەدەستهێنا.

 

لە یاری کۆتاییدا لە نێوان ئاسایش و ئەهلی عاموودادا، یانەی ئاسایش توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، ئەندامانی هەردوو یانە میدالیایان پێبەخشرا، هەروەها دوو تۆپ پێشکەش بە سەرجەم یانە بەشداربووەکان کرا، لەلایەکی دیکەوە یاریزانی یانەی ئاسایش، ئیتیدال حەمدان خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەکە و دلنار ئیسماعیل وەک باشترین گۆڵکار خەڵات کران.

 

لەکۆتاییدا کاسی پاڵەوانێتییەوە بە جۆش و خرۆشەوە پێشکەشی یانەی ئاسایش کرا.