شاخەوان ئێلناز ڕەکابی بەبێ حیجاب بەشداری ئۆڵۆمپیادی کرد

ئێلناز ڕەکابی، نوێنەری ئێران لە یارییەکانی ئۆڵۆمپی کە لە سیئۆل بەڕێوەچوو، چاوپۆشی لەو سنووردارکردنانە کرد کە ئێران بەسەر وەرزشوانانی ژندا دەیسەپێنێت و بەبێ حیجاب بەشداری لە یارییەکانی کۆتاییدا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێلناز ڕەکابی، ئەندامی تیمی شاخەوانی ئێران کە لە یاری کۆتایی یارییەکانی ئاسیا لە کۆریای باشوور بەشداری کردبوو، بە فڕێدانی حیجابەکەی سەپاندنی حیجاب و کوشتنی ژینا ئەمینی ئیدانە کرد و لە پێشبرکێکەدا کە بێ حیجاب بەشداری کرد توانی پلەی چوارەمی ئاسیا بەدەستبهێنێت.

 

شاخەوانی ئێرانی، ئێلناز ڕەکابی پاڵەوانی ئێرانە و لە ساڵی ٢٠١٧دا میدالیای زێڕی جامی بۆڵدەری ئاسیای بەدەستهێناوە.

 

لە پێشبڕکێ وەرزشییەکاندا، پۆشینی حیجاب لەلایەن وەرزشوانانی ژنی ئێرانی سەپێنراوە و وەک یەکێک لە گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم سەرکەوتنیان سەیر دەکرێت. سەرەڕای دژایەتییەکی بەرفراوان، فیدراسیۆنە وەرزشییەکان حیجاب بەسەر وەرزشوانانی ژندا دەسەپێنن، بۆیە وەک ناڕەزایەتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و پاڵپشتی لە هەڵمەتی فڕێدانی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن ژنانی ئرانەوە، ئێلناز بە بێ حیجاب بەشداری پاڵەوانێتییەکەی کرد و توانی پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت.

 

بەشداریکردنی ئێلناز ڕەکابی لەم پێشبڕکێیەدا بەبێ حیجاب، بێ شک دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی لە تیمی شاخەوانیی گوڵان.