لە پێشانگای فیفادا کامێراکەی مریەم مەجد نمایشکرا

لە پێشانگای فیفادا بۆ ڕێزلێنان لە ئیلهامبەخشین بە خەڵک لە تۆپی پێی ژناندا، کامێراکەی مریەم مەجد نمایشکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پەراوێزی مۆندیالی ژنانی فیفا لە ئوسترالیا و نیوزلەندا، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) پێشانگایەکی دەستپێکرد بۆ ڕێزگرتن لەو کەسایەتییە ئیلهامبەخشانەی کە هەموو لایەنەکانی تۆپی پێی ژنانیان دەرخستووە، تیایدا، کامێرای کانۆن 40Dی مریەم مەجد، فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەوانی، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری وەرزشی ژنان، کە وێنەی مۆندیالی پێشووی ژنانی فەرەنسای گرتبوو، نمایشکرا.

 

هاوکات لەگەڵ کامێراکەی مریەم مەجد، وێنەیەکیش نمایشکرا، کە مریەم وێنەی یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکای لە جامی جیهانی فەرەنسا گرتووە و لە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی ئێران سپۆرتسدا بڵاوکرایەوە.

 

ئەم پێشانگایە لە ڕۆژی ٢٠ی تەمموز تا ٢٠ی ئاب لە فێستیڤاڵی هاندەرانی فیفا لە شاری تومبالۆنگ پارک لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا بەردەوام دەبێت.

 

مریەم مەجد لە ساڵانی ڕابردوودا بەشداری زۆرێک لە پێشبڕکێ و پاڵەوانێتییەکانی وەرزشی کردووە و بە وێنەکانی پێشتر خەڵاتی بەدەستهێناوە.