فلاشینگ مێدۆز... ئیگا شڤیۆنتێک گەیشتە قۆناغی دووەم

ئیگا سڤیۆنتێک، یاریزانی تێنسی پۆڵەندی کە بەدوای پێنجەم نازناوی گەورەدا دەگەڕێت، گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی فلاشینگ مێدۆز.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکی کراوەی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٣، ئیگا شڤیۆنتێکی ژمارە یەکی جیهان دەستی بە هەڵمەتی بەرگریکردن لە نازناوەکەی کرد لە US Open، لە ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ئاب بەسەر ڕێبێکا پیتەرسنی سویدیدا سەرکەوت.

 

یارییەکە تەنها ٥٨ خولەکی خایاند و تیایدا ئیگا شڤیۆنتیک کە بۆ ماوەی ٧٤ هەفتە لە لوتکەی تەختی تێنس دایە، کۆتایی بە هیواکانی ڕێبێکا پیتەرسن هێنا.

 

لە یارییەکی دیکەدا ڕێبێکا موسارۆڤای ئیسپانی بە دەرکردنی ماریا ساکاری هاوڕێی بە "٦-٤" "٦-٤"سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

ڕێبێکا ئازرینکا گەیشتە قۆناغی دووەم بە بردنەوەی لە فیۆنا فێرۆی فەڕەنسی بە "٦-١" :٦-٢" هەروەها بیاتریس حەداد مایای بەڕازیلی کە لەدایکبووی لوبنانە بە بردنەوەی لە سڵۆن ستیڤنس بە "٦-٢"، "٥-٧"، "٦-٤" سەرکەوتنی بەدەستهێنا.