پێترا کڤیتۆڤای چیکی بووە خاوەن نازناوی پاڵەوانێتی ئیستبۆرن بۆ تێنس

پێترا کڤیتۆڤا، یاریزانی تێنسی چیکی خۆی بۆ پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن ئامادە دەکات کە لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی حوزەیران دەستپێدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

پێترا کڤیتۆڤای یاریزانی چیکی توانی نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی ئیستبۆرن بەدەستبهێنێت و لە دوو کۆمەڵەدا بەرامبەر بە یاریزانی لاتیڤی، ئێلینا ئۆستاپێنکۆ بباتەوە بێ ئەوەی خاڵ لە دژی تۆمار بکرێت.

 

پێترا کڤیتۆڤا بە بردنەوەی بەرامبەر ئێلینا ئۆستاپێنکۆی لاتیڤی سەرکەوتنی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی ئینگلیزیدا بەدەستهێنا کە ڕۆژی ٢٧ی حوزەیران دەستپێدەکات.

 

پێترا کڤیتۆڤای تەمەن ٣٢ ساڵ دوای زیاتر لە ساڵێک لە دوایین سەرکەوتنی لە پاڵەوانێتییەکانی WTA لە دەوحە کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، نازناوی بەدەستهێنا و ژمارەی نازناوەکانی لە ژیانی وەرزشیدا گەیشتە ٢٩ نازناو.

 

پێترا کڤیتۆڤا پێنجەمین سەرکەوتنی خۆی بەسەر ئێلنا ئۆستاپێنکۆ بەدەستهێنا لە کۆی ٩ یاری نێوانیان.