دڵسۆز عوبێد وەکو ژنێکی گەنجی کورد پلەی یەکەمی لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری بەدەستهێنا

دوای سێ ساڵ لە بەشداری نەکردنی پاڵەوانیەتییەکان، لە ٣ی تشرینی دووەمدا دڵسۆز بووە خاوەنی پاڵەوانیەتییەکی دیکە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٣ی تشرینی دووەم پاڵەوانییەتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق لە بەغدا بە بەشداری چەندین ژنی بەتوانا بەرێوەچوو.

 

دڵسۆز عوبێد یاریزانی یانەی سیروانی نوێ لەو پاڵەوانیەتییەدا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری و خێراترین ژمارەی پێوانەیی خۆی ،کە ١٤.٤٠ چرکە بوو، تۆمار بکات.

 

سەرکەوتنی دڵسۆز عوبێد لە کاتێکدایە کە ماوەی سێ ساڵە دابڕاوە لە بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی ناوخۆی عێراق، وەک خۆی دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵیمە توانیم دووبارە پلەی یەکەم و ژمارەی کەسی و باشترین ژمارەی ژیانی وەرزشیم و دووەم باشترین ژمارەی عیراق تۆمار بکەم.