لە ڕۆژی جیهانی پاسکیلسواریدا پێشبڕکێیەکی پاسکیلسواری بەڕێوەچوو

لە پێشبڕكێیەکی پاسکیلسواریدا تەنها یەک کچ بەشدارە و سەرپەرشتیارێکیش دەڵێت: هیوادارین کچانی زیاتر بەشداری وەرزش بکەن.

هەڵەبجە

 

پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ، ٣ی حوزەیران، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پاسکیلسواریەوە بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە بە دروشمی "وەرزشی- تەندروستی- ژینگەیی" پێشبڕکێیەکی پاسکیلسواری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری پاسکیلسوارانی شار و شارۆچکەکان ڕێکخست.

 

فاتمە محەمەد، تاکە کچی بەشداربووی پێشبڕکێیەکەیە و لەگەڵ ٢٩ کوڕ لە کێبڕکێ دایە، وتی: تەمەنم ٢٣ ساڵە و لەگەڵ هاوڕێکانم بەشداریم کردووە، ئەمە یەکەم جارمە  بەشداربم، لە سلێمانییەوە هاتووم و ڕۆژانە پاسکیل بەکار دەهێنم.

 

شۆخ ڕزگار، سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکە، وتی: ئەمڕۆ بە دروشمی "وەرزشی- تەندروستی- ژینگەیی" ئەم چالاکییەمان ئەنجامداوە و ئامانجمانە ئەم وەرزشە بکەین بە نەریتی رۆژانە، ئەمڕۆ تەنها یەک کچ بەشدارە لە پێشبڕکێیەکەدا و هیواخوازین بۆ ساڵانی داهاتوو کچانی زیاتر بەشداری بکەن.