تیمی ژنانی ئامەدسپۆر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

تیپی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تیپی ژنانی ئاتاشەهیر بەلەدیەسپۆری بردەوە و خاڵەکانی گەیشتە ٢٥ خاڵ.

ئەستەنبوڵ

 

تیپی تۆپی پێی ژنانی  ئامەدسپۆر کە لە کۆمەڵەی B ی خولی نایابی ژنانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا یاری دەکات، لە هەفتەی ١٦ی خولەکەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تیپی ژنانی ئاتاشەهیر بەلەدیەسپۆری بردەوە.

 

لە یارییەکەدا کە دوێنێ لە یاریگای ئەسەد پاشای شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا، یانەی ئامەدسپۆر بە گۆڵەکانی کریستەلا ئورسولا و ڕەمزیە باکر بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئاتەشەهیر بەلەدیەسپۆری بردەوە.

 

بەم سەرکەوتنە تیپی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆر نمرەکانی بۆ ٢٥ بەرزکردەوە و پلەی چوارەمی خولەکەیان بەدەستهێنا، لەلایەکی دیکەوە ئاتەشەهیر بەلەدیەسپۆر بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولەکەدا مایەوە.