کچانی سلێمانی لە یاری کیوکۆشینی کاراتی پلەی دووەم و سێهەمیان بەدەستهێنا

کوڕان و کچانی گەنجی شاری سلێمانی، لە کۆمەڵگەی کولتووری و وەرزشی شەهیدانی پەیوەندیەکانی پارێزگای ئەسفەهانی شاری تاران، لە یاری کیوکۆشینی کاراتیدا، توانییان ئاستی بەرز بەدەستبهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژانی ٥-٨ی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤دا، لە کۆمەڵگەی کولتووری و وەرزشی شەهیدانی پەیوەندیەکانی پارێزگای ئەسفەهان، لە پارێزگای ئەسفەهانی وڵاتی ئێران، یەکەمین خولی پێشبڕکێکانی ئاسیایی سوکیوکۆشینی کاراتی، بە ئامادەبوونی وەرزشوان و یانەکانی سوکیوکۆشینی کاراتی وڵاتانی ئاسیادا بەڕێوەچوو.

 

یاریکردن لە نێوان یاریزانانی کوڕان و کچانی گەنجی وڵاتانی ئاسیادا بۆ دیاریکردنی ئاستی یەکەم، دووەم و سێهەم لە یارییەکەدا ئەنجامدرا، پاشان خەڵاتەکان بە گوێرەی ئاستەکان دیاری کرا، ئاستەکانی دووەم و سێهەم کچانی گەنجی شاری سلێمانی بەدەستیان هێنا.

 

بەشێک لە یاریزانانی کچ و کوڕی گەنجی باشووری کوردستان بەشدارییان لە یەکەمین خولی پێشبڕکێکانی ئاسیایی سوکیوکۆشینی کاراتی لە وڵاتی ئەسفەهان کرد، هەریەک لە یاریزانان ڤینۆس هەڵکەوت، شنیا بەختیار و مەیلی هەڵکەوت، بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری یاری کیوکۆشینی کاراتی مامۆستا هیمن عەلی محەمەد، توانیان ئاستی یەکەمینەکان بەدەستبهێنن.

 

سەرکەوتنی یاریزانانی کچی گەنج کە لە شاری سلێمانییەوە بەشدارییان کردووە، بەم شێوەیەیە؛

ڤینۆس هەڵکەوت- پلەی دووەم

شنیا بەختیار- پلەی سێیەم

مەیلی هەڵکەوت- پلەی سێهەم