مۆندیالی ژنان؛ لە دەرەوەی بەرزترین چاوەڕوانییەکان

مۆندیالی ژنان، پاڵەوانێتییەکی پێشبینی نەکراو، کە هێزی وەرزشی ژنان لەبەردەم ژمارەیەکی بێ وێنەی بینەردا پیشان دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

مۆندیالی ژنان لە ئوسترالیا و نیوزلەندا هەنگاوێکی گەورەی تۆپی پێی ژنانی وەک وەرزشێکی گەشەسەندوو نیشان دا، هەرچەندە پاڵەوانێتییەکە هێشتا لە نیوەی کۆتاییدایە، بەڵام لە ئێستاوە هەموو ژمارەیەکی پێوانەیی لە ئامادەبوونی ناو یارییەکە و بینینی تەلەفزیۆنی شکاندووە، کە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بلیت لەم یارییانەدا فرۆشراون، ئامارەکەش زۆر زیاترە لە چاوەڕوانییەکانی فیفا.

 

بەڵام ژمارەی بینەران بەتەنها ناتوانێت کوالیتی و بەهێزی پاڵەوانێتییەک نیشان بدات، مۆندیالی ژنان کە قۆناغی کۆتایی هاتنی یارییەکان دایە، لە کاتێکدا سندوقەکانی سامانی سەروەری و ملیاردێرەکان بەردەوامن لە باڵاکردنی بەهاکانی یاری پیاوان زیاتر لە جاران، بەڵام دوو هەفتەی یەکەمی مۆندیالی ژنان بەناوبانگترین ڕووداوی وەرزشی بووە لە مێژوودا، کە بە شێوەیەکی خۆڕسک ڕوویدا.

 

یەکێک لە ڕووداوە سەیرەکانی ئەم یارییانە، تیپی ئەمریکا بوو کە هەر لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا دۆڕا و دوورخرایەوە، ئەم تیپە لە بەرامبەر بەهێزی پێشوویدا، زۆر لاواز دەرکەوت.

 

ئەڵمانیا کە پلەی دووەمی جیهانی بەدەستهێنابوو، دوای شەوێکی هەستیار لە خولی کۆمەڵەی  H، پلەی ٧٢ی جیهانی بەدەستهێنا و بەرامبەر بە مەغریب دوورخرایەوە لە یارییەکان.

 

هەروەها تیپی ماتیڵدای ئوسترالی، کە دڵی ملیۆنان کەسی بەدەستهێنابوو لە وڵاتەکەدا، بەڵام لە ناکاو ڕووبەڕووی شکست بووەوە و پێدەچێت لەم خولەدا دووربخرێتەوە، چونکە ئەستێرە دیارەکەی تیپەکە، سام کار پێکراوە و ئەگەر هێزی جەستەیی نەگەڕێنێتەوە و یارییەک نەباتەوە، ماتیڵدای ئوسترالی لە خولەکە دووردەکەوێتەوە.

 

خەم و سۆز و خۆشی هەڵبژاردە نیشتمانییە تازەپێگەیشتوەکانی وەک مەغریب بەڵگەن لەسەر سەرهەڵدانی ڕەوتێکی نوێ وەرزشی ژنان لە ڕادەبەدەر جیهانی دەکات، خولیای یاری ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە و وایکردووە ئەم وەرزشە ببێتە ئەزموونێکی کێبڕکێ و سەرنجڕاکێشتر لە جاران.

 

ئاڵنگارییەکانی دوای مۆندیالەکە بریتی دەبێت لە پاراستنی ئەم پێشکەوتنە لە ڕێگەی ڕازیکردنی فیفا و کۆمەڵە نیشتمانییەکان بۆ وەبەرهێنانێکی گونجاو لە خولە ناوخۆییەکان و پێکهاتە بنەڕەتییەکان، تیپی جامایکی کچان دوای سەرکەوتنیان بۆ خولی داهاتوو، کە لەگەڵ بەڕازیل یەکسان بوون، خۆشی بۆ تیپەکە هێنا، ئەمەش لەکاتێکدایە، پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە ئەم تیپە لە نامەیەکی کراوەدا گلەیی لە نەبوونی پاڵپشتی دارایی و نادارایی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جامایکاوە کردبوو.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی فیفا کە لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە، تێکڕای مووچەی یاریزانانی تۆپی پێی ژنان، تەنها ١١ هەزار و ٣٠٠ پاوەندە، بەڵام ئەم مۆندیالە بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە یاری نێودەوڵەتی ژنان ئێستا هەڵگری هەمان ئاستی گۆڕانکارییە وەک یاری پیاوان.

 

ئەم ئاڵوگۆڕە لە مۆندیالی ژناندا، وایکرد، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، ئاسۆیەکی ئومێدبەخشی بۆ یەکسانکردنی مووچەی مۆندیالی ٢٠٢٦ی پیاوان و ژنان ڕابگەیەنێت، بەڵام بۆ ئەوەی توانای بەرفراوانی ئەم بوارە سەرهەڵداوە بقۆزرێتەوە، پێویستی بە یەکسانی و وەبەرهێنانی زیاترە لە هەموو ئاستەکاندا هەیە.