فێرگەی بامۆک، دەرفەتێک بۆ وەرزشی کچان لە منداڵییەوە

فیرگەی بامۆک لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە و ئامانجییەتی لە تەمەنی منداڵییەوە ڕۆحی وەرزشی بچێنێت و بەشداری کچان لە وەرزشدا زیاد بکات.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

هەڵەبجە- لە ساڵی ٢٠٢١دا فێرگەی بامۆک بۆ وەرزش دامەزراوە، کە تیایدا کچان و کوڕان لەسەر وەرزش ڕادەهێنرێن و بۆ بوونە یاریزان و بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکاندا ڕادەهێنرێن.

 

شادیە عەلی، ڕاهێنەری فێرگەی بامۆک وتی: لە سەرەتادا خۆم یاریزانی یانەی سیروانی هەڵەبجە بووم، لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٩ یاریم کردووە، پاش نەمانی یانەکە،م بیرۆکەی کردنەوەی فێرگەیەکی وەرزشی بۆ کچان و کوڕانمان بۆ هات و دەستمان کرد بە ئامادەکاری بۆی.

 

مەبەست لە دروستکردنی فێرگەکە بەرەوپێشچوونی وەرزشە

پاش داخستنی هەر یانەیەک یاریزانەکانیان بڵاو دەبنەوە، بۆ ئەوەی وەرزش لەناو نەچێت بە تایبەت لە هەڵەبجەدا، شادییە و ڕاهێنەرانی دیکە بریار لە دروستکردنی یانەیەکی وەرزشی بە کچان و کوڕانەوە دەدەن، وەک ڕاهێنەر شادیە دەڵێت: مەبەستمانە بیرۆکەکەمان جێبەجێ بکەین و بە خۆبەخشی سێ ڕاهێنەر لەگەڵ فێرخوازان وەرزش دەکەین، تاوەکو وەرزش لە شارەکەدا بمێنێت.

 

 ساڵانی پێشتر ئاستی وەرزشی کچان باشتر بوو

لە ڕابردوودا هەڵەبجە هەمیشە یاریزانی وەرزشی باشی تێدا هەڵکەوتووە،  سەبارەت بە ئاستی بەشداری کچان، شادیە عەلی، ڕاهێنەر باس لەوە دەکات، ساڵانی ڕابردوو یاریزانی کچی باشمان هەبووە، بەڵام ئیستا باش نییە، هەرچەندە ئێستا هەموو پێداویستییەک هەیە، بەڵام حەز نییە بۆ بەشداریکردن، ئەوانەشی بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا دەکەن، وای سێ مانگ دەست هەڵدەگرن، بەڵام کە هەواڵ دەپرسین هیچ هۆکارێکیان پێنییە و نازانن چییان دەوێت.