بەلەمەوانانی ژنانی ئێران لە پاڵەوانێتییەکانی جیهان سەرکەوتن بەدەستدەهێنن

تیمی بەلەمەوانانی ژنانی ئێران دوو مەدالیای زیو و یەک مەدالیای زێڕینیان بردەوە لە پێشبڕکێکانی گەشتی جامی ئەوروپادا

ناوەندی هەواڵ

 جامی پاڵەوانیەتی بەلەمەوانانی ژنی ئەوروپا لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، تیمی ژنانی ئێران لە پێشبڕکێی ماراسۆن و ئاڕ ئێکس و سلالۆم ڕووبەڕووی پێشبڕکێکانیان بوونەوە و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی ژنانی ئێران لەگەڵ ئەستێرەکانی هۆمایون فەرد و سەحەر غەسیمی و فەیزە رۆناسی و مۆبینە غەسیمی و سەباح فەدایی، لەلایەن سارا ئەل ئیبراهیمەوە ڕاهێنەرایەتی کرا و بەشدارییان لە پاڵەوانیەتیەکەدا کرد.

لە ئاڕ ئێکس تیمی ژنانی ئێران لە پلەی دووەمدا بوون و مەدالیای زیویان بەدەست هێنا، و لە ماراسۆندا هەڵبژاردەی ژنانی ئێران مەدالیای زیویان بردەوە.

لە ڕۆژی کۆتایی جامی ئەورووپادا بەلەمەوانانی ژنی ئێران لە سلالۆم پلەی یەکەمیان هەبووە ئەنجامی کۆتاییشدا بە جیاوازییەکی کەم پلەی دووەمیان بەدەستهێنا.

پاڵەوانیەتی جامی ئەوروپا لە ٦  تا  ٩ تەمووز لە ئۆستای ئیتالیا بەڕێوەچوو