دەزگای پاراستن و میت...

ڕووناک ئەحمەد – چالاکوان

 

دەمێکە ئیش لەسەر بێبەھاکردن و بێ نرخکردنی ژنان دەکەن کە  ھەموو دەزانین ڕێکخستن و پەروەردەکردن لە خێزان و کۆمەڵگادا لەڕێی ژنی ھوشیارەوە دەکرێت بۆیە بە هەموو توانای دەزگای پاراستن و میتەوە ژنیان کردووە بە ئامانجی خۆیان و کاریان لەسەر ئەکەن، لە ڕێگەی کۆمەڵێک ژنی خۆیان ئاسا دەیانەوێت جوانییەکانی ژنانی کورد ناشیرین بکەن، وە کار و خەباتی ژنانی ھوشیاری ئەو بەشەش بێنرخ بکەن، وە ھاوکاتیش بۆ پشتگیری ئەم سیناریۆیانە ھەندێ پیاوی کۆیلە و پاراستن و بندیوار و بە ناو ڕۆشنبیر پشتگیریان ئەکەن.

کاتێک سەرنجی دنیا لەسەر ژنانی ڕۆژاوا بوو، کچە شەڕڤانەکان بوونە نمونەی ئازایەتی و شەڕڤانی ئازادی، پاراستن و میت ئەوەیان پێ قبوڵ نەکرا، بەپەلە هێلی لۆڤ و ئەڤین ئەسۆیان بە ماکیاج و جلی ئوتوکراو و پێڵاوی پاژنە بەرزەوە ناردە ڕەبایەکانی زێڕەڤانی و وێنەیەیان گرتن و بڵاویان کردەوە، تا لە بەرچاوی دنیا ئەو ڕاستیانە بشێوێنن و پێیان بڵێن ئەمانە نوێنەری ڕاستەقینەی ژنی کوردن.

ئەوە نزیکی ساڵێکە جانێ حەیران بە هۆی هونەر و هەڵوێستە نەتەوەییەکانییەوە لە زیندانەکانی تورکدایە و ئەشکەنجە ئەدرێت و پاراستن لە ڕێی پۆرنۆیەکەوە ئەیانەوێت کەسایەتی تێک بشکێنن، ژنێکی لەشفرۆشیان لە تورکیاوە هێناوە، ناو و کەسایەتی و هونەرەکەی جانێ حەیران بە ناشٮیرینترین شێوە بەکار ئەهێنێت و میدیاکانی باشوریش ڕۆژانە بەرنامەی بۆ ساز ئەکەن.

لەم پرۆسەی شێواندن و وێرانکردنەی هونەر و کولتور و کەسایەتی کورددا لە پاڵ پۆرنۆکانی باشوردا کۆمەڵێک ژنە پۆرنۆی بەشەکانی تری کوردستانیش بەکار ئەهێنرێن.

 

نابێت خەڵکی هوشیاری باشوری کوردستان بە تایبەتی ژنان ئەم گەمە قێزەونە قبوڵ بکەن کە بە ئاشکرا و بە بەرچاومانەوە شیرازەی خێزان و کۆمەڵگایان هەڵوەشاندوەتەوە و کەسایەتی ژنیان وردوخاش کردووە.