ئەژنۆی سوواو, نیشانەکان، هۆکارەکان و شێوازەکانی چارەسەر

چەندین هۆکار هەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازاری جومگە و قاچەکان، هەندێکیان ڕۆژانە ئەنجامی دەدەین بێ ئەوەی هەستی پێبکەین کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار لە جەستەماندا، بۆیە پێویستە تاک هۆشیاربێت بەرامبەر ئەو جوڵانەی ڕۆژانە ئەنجامی دەدات.

ناوەندی هەواڵ

هەڵئاوسان و سوربوونەوەی قاچ نەخۆشییەکی مەترسیدار نییە کاتێک لە جەستەی کەسێکدا دەردەکەوێت بەڵام دەکرێت ببێتە هۆکارێک بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار.

 

زۆر کەس لەوانەیە توشی ئازاری قاچیان ببن، هەندێکی دیکەیان توشی سووانی قاچیان دەبن، کە حاڵەتێکە زۆربەی کات لە ئەنجامی کەمی جوڵەوە دروست دەبێت بۆ نمونە، دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر یاخود بە پێوە بوون و بۆ ماوەیەکی درێژ.

 

هەندێک کات لەپێکردنی پێڵاوی ناڕەحەت یاخود کەش و هەوای گەرم دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەو ئازار و سووانە.

 

حاڵەتی دیکە هەن بۆ تووشبوون بە سووان و ئازاری قاچ کە بریتین لە:

برینەکان و هوکردن، مەبەست لە برینەکان واتە شکاوی یاخود هەر دۆخێکی دیکە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەڵئاوسان و سووانی قاچ بە کۆبوونەوەی ئاو لە دەووروبەری شکاوییەکە.

 

یاخود زۆربوونی کێشی جەستە و چالاکی جەستەیی قورس دەتوانێت ڕێگری بکات لە گەڕاندنەوەی خوێن بۆ شانەکانی قاچ و ببێتە هۆی کۆبوونەوەی شلە لە دەوری لیجنی قاچ و ئەژنۆ و دواتر ببێتە هۆی دروستبوونی قاچ سووان.

دووگیان بوون و گۆڕانی هۆڕمۆنەکان هۆکارێکی دیکەن، بۆ دروستبوونی ئازاری قاچ و هەڵئاوساوی، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو حاڵەتەی جەستە لە کاتی دووگیانیدا شلەی زیاتر کۆدەکاتەوە و دەچێتە شانەکانی دەوروبەری ئەژنۆ.

 

لە هەندێک حاڵەتدا هەڵئاوسانی پێیەکان و قاچ دەبێتە هۆی دروستبوونی کاریگەری مەترسیدار لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ، گورچیلە و جگەر.

 

هەندێک دەرمان دەبنە هۆی دروستبوونی هەڵئاوسانی قاچ

دروستبوونی ئازاری قاچ و سووانی یاخود هەڵئاوسانی هەندێک کات بەهۆی دەرمانەوە دروست دەبێت لەوانە دەرمانی دژە خەمۆکی، دژە هایپەرتانسی، کۆرتیسۆن، دژە هەوکردن.

 

بۆ هەبوونی دۆخی ئازاری قاچ و جەمگەکان، وەک چارەسەرێکی سەرەتایی پێویستە قاچەکانت بەرز بکەیتەوە بۆ سەرەوە، یاخود هەندێک وەزشی ئاسانی پێبکەیت، لە هەندێک کاتدا فێنک کردنەوەی قاچەکان هاوکارن بۆ نەمانای ئازار، چونکە ساردی لولەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە ئەمەش یارمەتی گەڕاندنەوەی خوێن دەدات بۆ قاچەکان.

 

یەکێکی دیکە وەک چارەسەرە سەرەتاییەکان بریتییە لە لەپێکردنی گۆرەوی و بەهەڵمکردنی قاچەکان بۆ نەمانی ئازاری دەمار.