گوڵی یاسەمین چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و جگەر و شێرپەنجە

گرنگترین سوودەکانی گوڵی یاسەمین ئەوەیە کە بۆ زۆر نەخۆشی چارەسەرە و دەتوانێت مرۆڤ بپارێزێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵی یاسەمین بە بۆنە بەهێز و خۆشەکەی ناسراوە و نزیکەی ٢٠٠ جۆری جیاوازی هەیە، لەوانەش یاسەمینی عێراقی، یاسەمینی هندی، یاسەمینی ئێرانی و شامی، نیشتیمانی دێرینی ئەم گوڵە، ئەو ناوچانەیە کە کەشوهەوایەکی فێنکی هەیە، وەکو کیشوەری ئۆراسیا و دورگەی ئۆشیانییا، لە ناوەڕاستی زەریای هێمن.

 

گوڵی یاسەمین ڕەنگەکەی سپی و زەردە و زۆر بە دەگمەنیش جار جار بە ڕەنگی سور دەردەکەوێت، درەختەکەی هەمیشە سەوزە و بەشێکی گەڵاکانیان لە وەرزی پایزدا هەڵدەوەرن.

 

گرنگترین سوودەکانی گوڵی یاسەمین ئەوەیە کە بۆ زۆر نەخۆشی چارەسەرە و دەتوانێت مرۆڤ بپارێزێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و زۆر بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش و مرۆڤ دەپارێزێت لە کێشەکانی جگەر، وەکو هەوکردنی جگەر، هەروەها زەیتی گوڵە یاسەمین چارەسەرێکی باشە بۆ گرفتەکانی پێست و قژ.

 

چای گوڵی یاسەمین ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و ژانە سەر و ئازاری جومگەکان و دەبێتە هۆی چالاک کردنی بەرگری جەستە و ڕێگەگرتن لە کێشەکانی کۆئەندامی هەرس.

 

هەروەها بە بۆنەی بۆنە خۆش و بەهێزەکەیەوە خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا لە بەرهەمە بۆن خۆشکارەکانی وەک مۆم و بۆن و سابوون و غسولدا بەکاری دەهێنن.