پسپۆڕێکی شێرپەنجەی مەمک جەخت لە پشکنینی پێشوەختە دەکاتەوە

ئۆکتۆبەری پەمەیی مانگی هۆشیارکردنەوەی ژنانە لە مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و خۆپاراستن، پسپۆرێکی نەخۆشییەکانی مەمک دەڵێت: : ژنان دەبێت بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە ڕووبەڕووی شێرپەنجە ببنەوە، بۆ دڵنیابوونەوەش هەموومانگیک جارێک پشکنین ئەنجامبدەن.

دێرین ڕەحیم

 

سلێمانی-مانگی تشرینی یەکەم بە ئۆکتۆبەری پەمەیی ناسێندراوە کە هەموو ساڵێک ئەم مانگە تایبەت کراوە بە شێرپەنجەی مەمک بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی ژنان لە مەترسییەکانی توشبوون و چۆنییەتی خۆپاراستن لێی، هەروەها ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بە ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە بەشداری هەڵمەتەکە دەکەن.

 

شێرپەنجەی مەمک نەخۆشییەکی کوشندەیە کە خانەکانی ناو مەمک بەشێوەیەکی نا سرووشتی و لە کۆنترۆڵ دەرچوو زیاد دەکەن، زۆربەی کات شێرپەنجەی مەمک لە بەشە سەرەکییەکانییەوە وەک ڕێڕەوەکانی مەمک یاخود لۆبەکانی مەمک دەستپێدەکات و لە ڕێگەی دەمارەکانی خوێن و دەمارە لیمفاوییەکان بۆ دەرەوەی مەمک بڵاودەبێتەوە، چەندین جۆر لە شێرپەنجەی مەمک هەیە و هەر یەکێکیان پشت دەبەستێت بەو جۆرەی کە لە مەمکدا هەیە و دەبێتە شێرپەنجە، هەروەها شێرپەنجەکە تووشی ژنان و پیاوان دەبێت بەڵام ژنان زیاتر تووشی نەخۆشییەکە دەبن، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا نزیکەی ٢.٣ ملیۆن ژن تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون و لەو ژمارەیەش ٦٧٠ هەزار ژنی دیکەش گیانیان لەدەستدا، لە کاتێکدا ڕێژەی تووشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی مەمک ٠.٥ بۆ ٠١٪، لە سەرانسەری جیهاندا شێرپەنجەی مەمك به‌ دووەم هۆکاری مردنی ژنان دادەنرێت کە لە هەر هەشت ژن یەکێكیان تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبێت، هەروەها ساڵانە زیاتر لە یەك ملیۆن کەس تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن، هەر بۆیە  ڕێكخراوی تەندرووستیی جیهانی مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و هۆشیاركردنەوەی ژنان دیاریکردووە بە مەبەستی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمك، مەبەست لەم هەڵمەتە کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوونە بە شێرپەنجەی مەمک لە ڕێگەی زوو دەستنیشانکردنی، چونکە هەتا زووتر نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت، ئەگەری چاکبوونەوە زیاترە و ئاسانتر چارەسەر دەکرێت لەوەی نەخۆشییەکە درەنگ بدۆزرێتەوە.

 

 پزیشک دەوەن هیوا عەلی، پسپۆری نەخۆشیەکانی مەمک بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

پزیشک دەوەن هیوا وتی: ئەم مانگە وەک دڵنیاکردنەوەیەک وایە بەدرێژایی ساڵ ژنان ئاگایان لەتەندروستی خۆیان بێت جونکە ئەو ڕێنمایی هۆشیاریەیی ئێمە بە ژنانی دەڵین یەکێک لەوانە پشکنینی خودە دەبێت هەموو مانگێک ئەم پشکنینە ئەنجام بدات،بەردەوام ئاگایی لەتەندروستی مەمکی بێت جگە لەپشکنینەکانی تر ئەویش شەش مانگ جارێک و ساڵی جارێک بەپی ڕێنمایی پزیشک دەگۆڕێت لەبەر ئەوە وەک ئاگادار کردنەوەیەکە نبەدرێژایی ساڵەکە نەک تەنها ژنان لەمانگێکدا ئاگایی لەتەندروستی مەمکی بێت، شێرپەنجەی مەمک نەخۆشیەکی ترسناکە زۆرکەسی کوشتووە بەردەوام خەڵک دەکوژێت بەلام لەئێستادا بەهۆیی هۆشیاری و خەڵک ئاگادار کردنەوە زیاتر هۆشیارن دەربارەی نەخۆشی شێرپەنجەیی مەمک بەبۆنەیی ئەو نویگەریانەی کە لەچارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەدا ڕوویداوە بەردەوامە لەپێشکەوتن نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک ئەو نەخۆشیە ترسناکە نیە بەتایبەت ئەگەر لەقۆناغی سەرەتادا دەسنیشانبکرێت.

 

وتیشی: ئێمە شێرپەنجەیی ترمان هەیە بۆیە زۆرتر تیشک دەخرێتە سەر شێرپەنجەیی مەمک چونکە نەخۆشیەکە ئەگەر لەقۆناغەکی سەرەتایدا دەسنیشانبرێت ئەگەری ژیانکردنی کەسەکە زۆرئاسانەچارەسەری کورت خایەنە  لەبەر ئەوەیە گرنگیەکی زۆری پێدەدریت بەپشکنینی پێش وەختە، ژنان لەتەمەنی ٢٠ساڵەوە پییان دەلین پشکنینی خود ئەنجامبدەن بۆ ئەوەیە ژنەکە هۆشیار بێت شارەزایی پێکهاتەیی مەمکی خۆیی بێت بۆیە لەکاتی بوونی هەر گۆرانکاریەکدا زو سەردانی پژیشک بکات، ئەم هۆشیاریە وایلیدەکات ئەگەر کێشە هەبێت لەمەمکیدا زۆ چارەسەری بکات هەتا قۆناغەکە زوتربێت دەسنیشانبکرێت ئەگەری چاک بوونەوەی کەسەکە زۆرترە، هەر گۆرانکاری و نیسانەیەک لەمەمکدا هەبێت پیویستە ژنان سەردانی پسپۆڕی مەمک بکەن چونکە زەحمەتە ژنەکە جیابکاتەوە ئەمە نیشانەیی نەخۆشی باشە یاخود نیشانەیی شێرپەنجەیە بونی گرێمان هەیە کەئەمە باوترین جۆری شێرپەنجەیە جەند جۆرێکمان لەگری هەیە جۆرێکیان شێرپەنجەیە ئەوانەی تر پاکن ئەمە بەچونە لای پزیشک ئەمە یەکلا دەکرێتەوە بۆ نموونە چونە ناوەوەی گۆیی مەمکە یان بونی دەردراوە بەتایبەتری دەردراوی خوێن یان رون بۆ نموونە گۆرانی قەبارەیی مەمکە گۆرانی پێستی مەمکە جاری واهەیە پێستەکە وەک توێکڵی پرتەقاڵی لیدێت یان برینێکی لیدێت یان سوربوونەوەیەکی هەیە لەکاتی بوونی ئەمانە تەنانەت لەکاتی بوونی ئازاردا ئەگەر ئازارەکە بەشێک بێت لەشوێنکدابێت ئەمانە ژنەکە پزیشک بیبینی شەرت نیە ئەمانە هەمووی دەلالەت لەنەخۆشی شێرپەنجەیی بکەن لەوانەیە نەخۆسیەکی تری مەمک بیت دەبێت لای پزیشک یەکلا بکرێتەوە.

 

"وەرزش کردن و خۆراکی تەندروست مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە"

پزیشک دەوەن وتیشی: هۆکارێکی دیاریکراومان نییە بڵێن ئەمە هۆکاری شێرپەنجەیە بەلام کۆمەڵێک هۆکارمان هەیە جەند هۆکارێک ئەگەر بەیەکەوە لەژنێکدا کۆبیتەوە مەترسی توشبوونی زیاتر دەکات بۆ شێرپەنجەی مەمک دوو هۆکارمان هەیە کۆمەڵێک هۆکارمان هەیە کە لەژیر دەستی خۆماندا نیە  توانامان نییە بەسەریدا  ئەمە تارادەیەک دەسەڵات نییە ئەو هۆکارانەی لەژێر دەسەڵاتی خۆماندایە دەتوانین گۆڕانکاری تیدابکەین هەتا ڕادەیەک کەمی بکەینەوە یاخود ئەو شتە خراپانە کەم بکەینەوە کەدەبێتە هۆی شێرپەنجە، ئەمە مەترسی توشبوونمان کەم دەکاتەوە ئەگەر هۆکارە جێگرەکانمان تێدابێت، ئەو هۆکارانەی بەدەستی خۆمانە بۆ نموونە خۆراکە ،خۆراکی تەندروست مەترسی کەم بوونەوە بەشێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە، بۆ نموونە وەرزش کردن و دوورکەوتنەوە لەجگەرە کێشان و مادە کحولیەکان ئەمانە هەموو هۆکارن بۆ توسبوون بەشێرپەنجەیی مەمک بۆ نموونە بەکارهێنانی ئیلاجە هۆرمۆنیەکانمان هەیە ئایا بۆ ڕێگری کردن بێت لە دووگیانی یان وەک چارەسەر بەکاربێت بەتایبەتی لەو ژنانەی دەکەونە وەستاندن لەسوڕی مانگانەدا، ئەمانە لەدەستی خۆماندایە دەتوانین رێگەیەکی تر هەڵبژێرین یان ئەم چارەسەرە بۆ ماوەیەکی کەم بەکاربهێنین،یان دەتوانین خۆراکەکانت تەندروست بکەیت، وەرزش بکەین.

 

"پیێویستە دایکان شیر بدەن بۆ دووربوون لە شێرپەنجەی مەمک"

ئاماژەی بەوەشکرد، شیرپیدانی سروشتی زۆر گرنگە بۆ پاراستن لەشێرپەنجەی مەمک ئەگەر ژنان بتوانن تارادەیەک هەوڵبدەن شیر بدەن بەمنداڵەکانیان، زۆر سوودی هەیە هەم بۆ دایک بۆ منداڵەکەش، تائێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک نییە بڵێت جوانکاری مەمک دەبێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک، بەلام لەکاتی ئەم دەستکاریی کردنەدا کۆمەلێک شت لەمەمکەکەدا دروست دەبێت وەک گرێ هەمووی شتی پاکن وەک گرێ و برینداری ئەگەری هەیە لەپشکنینەکاندا دەربکەوێت ئەمە شێرپەنجەیەتی یان نا، بۆ نموونە ئەگەر یەکێک سلیکۆنی دانابێت دەستکاری ئەو شوێنەی کردبێت ئەگەری هەیە شێرپەنجە لەشوێنێکدا هەبێت ئەمە تارادەیەک ماسکی بکات نەبینرێت، گرێکە یان دیاریکردنەکەی دوابخات، ژنمان هەبووە شێرپەنجەکەی گەیشتۆتە قۆناغی چوار لەترسا ووتویەتی نەوەک نەشتەرگەریم بۆ بکەن نەهاتووە، کاتێک بەهەناسە توندی لەسیەکاندا دەسنیشانکراوە بەوە زانیوویەتی چەندان نەخۆشی وامان  هەیە، دەڵێت ئەم گرێیە سی بۆ چوار ساڵە هەیە وایلیکردووە هەموو مەمکەکەی گرتۆتەوە ئینجا هاتووە ووتویەتی رووم  نەهاتووە بێم بۆ سەردانی دکتۆر، ئەوەی ئێمە زیاتر تێبینمان کردووە ترسەکەیە زیاتر لەئێستادا خۆشبەختانە سەنتەری مەمکمان هەیە پسپۆرمان زۆرە لەوبوارەدا، لە شاری سلێمانی دەرفەتی زۆر هەیە بۆ تووشبوانی شێرپەنجە لەهەموو شوێنێک کەمووکورتی هەیە لەئامێرەکان و کەمی پزیشک و ستافدا بێت خۆشبەختانە لەهەموو شارەکانیتر سلێمانی باشترە لەرووی چارەسەر بۆ تووشبوانی شێرپەنجە، خیزان ڕۆڵیکی گرنگی هەیە بۆ ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجە دەبن، نەخۆشمان هەبووە کەتووشی شێرپەنجە بووە، هاوژینەکەی وازیی لێهێناوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا پزیشک دەوەن هیوا وتی: باری دەروونی زۆر گرنگە بۆ نەخۆش چەندێک  نەخۆس ستریس و قەلەقی لەسەر کەم بێت و ترسی مردنی لەسەر کەمتربێت زیاتر ئیسفادە لەعیلاجەکان دەکات وباشتریش ڕووبەرووی چاک بوونەوە دەبیت نموونەمان زۆرە کەسمان هەبووە دەرەجە چواربووە دوانزە سالە دەژی و تائێستا نەخۆشیەکەی بیدەنگەو هیج کیشەیەکی بۆ دروست نەکردووە کۆمەڵگە زۆر گرنگە هۆشیار بکرێتەوە بەتایبەتی ئەو کەمپینانەی بۆ پشگیری کردنی تووشبوانی  شێرپەنجە هەیە، بەتایبەت بۆ دابینکردنی چارەسەرەکان هەموو چارەسەرەکان گرانن ئەگەر لە ڕێگای حکومەتەوە نەبێت، سیقەیی پیناکرێت لەبەرئەوە کۆمەڵگەو خێزان دەورێکی گرنگیان هەیە هەم لەرووی دەروونی و هەم لەڕووی دابینکردنی چارەسەرەکان بۆ تووشبوانی شیرپەنجە، پاشان ژنان لە ئێستادا هۆشیارن بەڵام دەبێت باشتر گرنگی بەخۆیان بدەن، شێرپەنجە واتای مردن نییە تا زووتر پێی بزانیت باشترە، ژنان نابێت بترسن یان شەرم بکەن، بەژنان دەڵێم نەترسن.