پلەی گەرمی و شێی بەرز کوالێتیی دەرمانەکان تێکدەدات

کۆلێژی پزیشكی زانکۆی بایلۆر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامۆژگاری خەڵک دەکات کە دەرمانەکانیان لە شوێنی سەلامەت، دوور لە پلەی گەرمی بەرز و شێی بەرز هەڵبگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاگەیەندراوێکی کۆلێژی پزیشكی زانکۆی بایلۆر لە ئەمریکا هاتووە: دانانی دەرمان لە پلەی گەرمی بەرز کاریگەریی دەرمانی پزیشکی لاواز دەکات و سوودی تەواوەتی نامێنێت.

 

ئاماژە بەوەکراوە، کاتێک دەرمان لە شوێنی گەرم هەڵدەگیرێت ڕەنگە شێوەی دەرەوەی دەرمانەکان وەکو ئاسایی دەربکەون، بەڵام پێکهاتە گرنگەکانی تێکدەچن و کاریگەریان کەمدەبێت.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەبێت دەرمان دوور لە تیشکی رۆژ، لە ژینگەیەکی فێنک و وشک هەڵبگیرێن

 

دەربارەی هەڵگرتنی دەرمان پێشتر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، هەڵگرتنی دەرمان پێویستە زۆر بەووریای و بەهێمنی هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكرێت، پێویستە بزاندرێت دەرمان لەكوێدا هەڵدەگیرێت و بۆ ماوەی چەند هەڵبگیرێت، هەندێك دەرمان هەیە پێویستە ڕێنمایی تەواوی لەسەربێت و  لەسەر پاكتەكەی ئیبڵی تەواوی لێبدرێت بۆئەوەی لەگەڵ دەرمانێكی تر كەناوەكانیان لەیەكەوە نزیك بێت بۆئەوەی بەهەڵە بەكار نەهێنرێت.


ڕاشگەیەندراوە، هەندێك دەرمان هەیە پێویست ناكات لەناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت، هەندێك دەرمان هەیە بخرێتە بەفرگر و ساردكەرەوە شیدەكاتەوە و خراپ دەبێت، زۆر جار سكتجڕی دەرمانەكە تێك دەچێت لەڕووی كیمیایی بێت یان فیزیایی و هەندێك دەرمان هەیە لەپلە گەرمیدا تێك دەچێت لەبەرئەوەی بەرگەی ئەوپلە گەرمە ناگرێت.