باوترین ھۆکارەکانی ئازار لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا

پزیشک هەڤین کەمال شا دەربارەی ئازاری بەشی پێشەوەی ئەژنۆ هۆکارەکان و حاڵەتەکان دەخاتەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک هەڤین کەمال شا، پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازار شکاندن  دەربارەی بوونی ئازار لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەیسبووک، نووسیوویەتی:

  

- بوونی داخوران لە ئەژنۆکاندا .osteoarthritis

- کوندرۆمالیژیا (chondromalasia of patella): بریتییە لە نەرم بووەوە و تێکشکاندنی کرکڕاگەی بەشی پشتەوەی کڵاوەی ئەژنۆ.

- ئەژنۆی ڕاکەرەکان (Runner's knee): حاڵەتێکە کەزیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە وەرزشی ڕاکردن دەکەن ، ئەویش بە ھۆی ھەوکردنی ئەو ژێی ماسولکانەی دەوری کڵاوەی ئەژنۆ دەدەن.

- جوڵانی کڵاوەی ئەژنۆ بۆ بەشی دەرەوەی ئەژنۆ کە جۆرێک لەئازار دروست دەکات لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا.

- ھەوکردنی ژێی ماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ، بە تایبەتی ئەو ماسولکەیەی ئەکەوێتە بەشی پێشەوەی ڕان کە پێیدەوترێت .quadriceps tendinitis

- جێگیر نەبوونی کڵاوەی ئەژنۆ.

 

میکانیزمی دروست بوونی ئازار چی یە لەبەشی پێشەوەی ئەژنۆدا؟ ئازاری بەشی پێشەوەی ئەژنۆ کاتێک دروست دەبێت لە ئەنجامی جێگیرنەبوونی کڵاوەی ئەژنۆ و جوڵانی لەسەر بەشی خوارەوەی ئێسکی ڕاندا، ئەمەش لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا دروست دەبێت و زیاترە:

 

-کاتێک کڵاوەی ئەژنۆ لە جێ ئەچێت و لەو شوێنەی خۆی لادەچێت.

-بێھێزی و لاوازی ماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ.

-لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیەکی زۆر کە فشار دەخاتە سەر ئەژنۆکان وەکو  ڕاکردن، بازدان، یاری سۆکەر، بادان ، شەق ھەڵدان.

-ئەو بۆشاییەی لەبەشی پێشەوەی ئێسکی ڕان دا ھەیە و کڵاوەی ئەژنۆی لەسەر ئەوەستێت ھەندێک جار زۆر قوڵە.

-لەکاتی تەختی بنی پێ دا .flat foot

-کێشی زیادە .

-لەکاتی شکان ، لەجێ چوون ، جوڵان، یاخود ھەر پێکانێک بۆ کڵاوەی ئەژنۆ.

-وەرزشەوانەکان بەتایبەتی ئەوانەی وەرزشی ڕاکردن، بازدان، پاسکیل لێخوڕین دەکەن.

-گەنجان و ئەوانەی لەتەمەنی گەشەکردندان، زیاتر لە ژنانی گەنجدا .