چەند خۆراکێک گەشەی مێشکی منداڵ زیاد دەکات

لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرا کراوە کە کۆمەڵێک پێکهاتەی خۆراکی هەیە، یارمەتی باشترکردنی کارکردنی مێشک دەدەن لە منداڵدا و پێویستن پێش گەیشتن بە تەمەنی پێنج ساڵی.

ناوەندی هەواڵ

 

لە توێژینەوەیەکدا توێژەران ئاماژەیان بە چەند ماددەیەکی خۆراکی کردووە، بەشدارن لە بەرزبوونەوەی ئاستی زیرەکی لە منداڵان و گەورەکانیشدا، کە ئەمانەن:

 

دانەوێڵەی تەواو، شۆفان سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ کاربۆهیدراتی ئاڵۆز و ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانی وەک B، ئەم ماددانە بە هێواشی هەرس دەکرێن، ئەمەش دڵنیای دەدات کە منداڵەکە سەرچاوەیەکی بەردەوامی وزەی هەیە.

 

هێلکە، سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پڕۆتین، جگە لەوەی ڤیتامینەکانی A و D و B12 و E لەخۆدەگرێت و زەردێنەی هێلکە تێکەڵەیەکی چڕکراوی کۆلینە کە پێویستە بۆ گەشەکردنی مێشک.

 

چەرەسات، گوێز و بادەم و فستق دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E دژە ئۆکسان، چەرەسات گرنگە بۆ تەندروستی مێشک، چونکە زۆرترین ڕێژەی ترشە ئەمینییە جیاوازەکانی تێدایە.

 

سەوزەوات بە هەموو جۆرەکانیەوە، سەوزە سەرچاوەی دژە ئۆکسانە، کە پێویستە بۆ پاراستنی تەندروست خانەکانی مێشک، سەرچاوەیەکی نایابی ترشی فۆلیک و ڤیتامین و کانزاکانی ترن.

 

ماسی چەور، ڕێژەیەکی بەرزی ترشی ئەمینی ئۆمیگا ٣ لەخۆدەگرێت، کە پێویستە بۆ گەشەکردنی مێشک و کارکردنی دڵ و خوێنبەرەکان، سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین D یە کە پێویستە بۆ ئێسک و کۆئەندامی دەمار.

 

ماست، بەرهەمە شیرەمەنیەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D، کە پێویستە بۆ گەشەکردنی شانەکانی مێشک و دەمارەکان و بەرهەمهێنانی ئەنزیمەکان، هەروەها سەرچاوەی پرۆتین و کاربۆهیدراتە.