نارنج بۆی فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە

نارنج بۆی یاخود مێلیسا، یەکێکە لە سەوزەکانی سەر بە خێزانی نەعنایە و هاوکاری کەمکردنەوەی فشاری دەروونی دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

سەوزەی نارنج بۆی یاخود مێلیسا، یەکێکە لە ئەندامانی خێزانی نەعنا و بە گیایەکی ئارامکەرەوە دادەنرێت، بۆنێکی هاوشێوەی لیمۆی هەیە و لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بەشێوەیەکی نەریتی بە مەبەستی چارەسەری چەندین جۆری نەخۆشی بەکارهێنراوە.

 

سودە تەندروستیەکان

ئەم ڕووەکە دەتوانێت یارمەتی دەربێت لە نەهێشتنی فشاری دەروونی و بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوكێ، ڕۆڵێکی باشیشی هەیە لە بەهێز کردنی بیرەوەری چارەسەری  کێشەکانی خەو دەکات

 

نارنج بۆی تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵە باشتردەکات و دابینکەرێکی باشی دژە ئۆکسانەکانە، بەهۆی تایبەتمەندی دژە ڤایرۆسیش تێیدا دەتوانێت بەرەنگاری هەوکردنی ڤایرۆسی ببێتەوە.

 

 خواردنی ئەم سەوزەیە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ نەهێشتنی ئازاری سەرئێشە و ئارامکەرەوەی ماسولکەکانە، هەروەها بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانەی ژنان.

 

هەرچەندە بەکارهێنانی نارنجبۆی سودێکی زۆری هەیە، بەڵام زۆر خواردنی دەبێتە هۆی خەواڵوویی و زیادبوونی پەستانی چاوەکان، هەروەها دایکانی دووگیان یاخود شیردەر دەبێت بە دووربن لە بەکارهێنان و خواردنی نارنج بۆی.