ڕووەکی بامبۆ بە ڕووەکی بەخت ناودەبرێت

بامبۆ یارمەتی باشترکردنی هەناسەدان دەدات  لەناو ماڵدا و وزەی ئەرێنی دەبەخشێت.

ناوەندی هەواڵ

 

شوێنی بنەرەتی ڕووەکی بامبۆ ئوسترالیایە، گوڵێکی هەمیشە سەوزە و قەدێکی درێژی هەیە، لە کۆتای قەدەکانیدا گەڵای لێدەبێتەوە، بەخێوکردنی ئەم گوڵە زۆر ئاسانە لە ماڵدا، تەنها پێویستی بە شووشەیەک، یاخود مەرکانێک هەیە کە ئاو تێیدا بوەستێت، بامبۆ لەناو خاکیشدا دەڕوێنرێت بەڵام دەبێت خاکەکە لم و پتموس بێت و شوێنەکەی تەڕ و شێدار بێت.

 

ئەم ڕووەکە لە زۆربەی شوێنان بە ڕووەکی بەخت ناودەبرێت، وزەی ئەرێنی دەبەخشێت بە مرۆڤ لەناو ماڵدا و یارمەتی باشترکردنی هەناسەدان دەدات، بوونی ئەم ڕووەکە لە ماڵدا فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە و هەوای ناوماڵ پاک دەکاتەوە، هەستی خۆشی دەبەخشێت بە مرۆڤ.

 

زۆر گرنگە ڕووەکی بامبۆ لە ماڵدا هەبێت بۆ تەندروستی مرۆڤ، هەروەها باشترین شوێن بۆ ئەم ڕووەکە ناو ئاوە، بەڵام نابێت ئاوەکەی کلۆری تێدا بێت و پێویستە ئەو ئاوەی تێی دەکەیت، بکوڵێندرێت، یاخود دەتوانیت قەترەی بامبۆی بۆ بەکاربهێنیت کە بۆ بەرگریە و ئاوەکەی بە پاکی ڕادەگرێت.