قەڵەوی دەبێتە هۆی دروستبوونی چەوری جگەر

چەوری جگەر ڕێگەیەکە بۆ دروستبوونی چەندین جۆری نەخۆشی، قەڵەوی یەکێکە لە هۆکارەکانی دروستبوونی چەوری جگەر.

ناوەندی هەواڵ

 

چەوری جگەر، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی چەوری سیانیی چەورییەکانی تر لە جگەردا دروست دەبێت، لە دوو جۆر پیکدێت وەک، نەخۆشی جگەری کحولیALD  و نەخۆشی نۆنالکەهۆلیک NAFLD، چەند قۆناغێکی هەیە کە هەندێکیان مەترسیدارن، بەڵام دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت.

 

دروستبوونی چەوری جگەر چەند هۆکارێکی هەیە وەک، خواردنەوەی کهول، قەڵەوی، خواردنی خۆراکی ناتەندروست، بەرزی شەکری خوێن، بەرهەم نەهێنانی ئەنسۆلین بە ڕێژەی پێویست، بەرزی ڕێژەی چەوری لە خوێندا، بەرزی پەستانی خوێن، بەکارهێنانی هەندێک دەرمان وەک دەرمانی شێرپەنجە.

 

نیشانەکانی دروستبوونی چەوری جگەر

کاتێک چەوری لە جگەردا کۆدەبێتەوە سەرەتا هیچ نیشانەیەک بەدیناکرێت لە کەسەکەدا، بەڵام بە پێی کات ئەم نیشانانە دەردەکەوێت وەک، تووشبوون بە ئازاری سک و نەمانی ئارەزووی خواردن لە کاتێکدا ڕووبەڕووی هەوکردن دەبێتەوە، گۆڕانی ڕەنگی میز، زەردی چاو، شین بوونی پێست، سەرگێژبوون، خورانی پێست، دابەزینی کێش.

 

چارەسەری چەوری جگەر

پزیشکان ڕێنمایی دەدەن کە چارەسەری چەوری جگەر بە ڕێگەی سروستی بێت و پەنا نەبەنە بەر دەرمان، زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆن کە بۆ جگەر بەسوودن وەک، ماسی، مریشک، هێلکە، ئاڤۆگادۆ، قاوە، نەخواردنی شەکر، کەم خواردنی چەوری، سەردانیکردنی پزیشک شەش مانگ جارێک، خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لەگەڵ ئاودا، خوادنەوەی سرکەی سێو لەگەڵ ئاودا، خواردنەوەی چای سەوز.