نەعناع کێشەکانی گەدە چارەسەر دەکات

گیای نەعناع کە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام ئەگەر زۆر بەکاربهێنرێت زیانی بۆ جەستە دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

نەعناع، یەکێکە لەو گیایانەی کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا دەڕوێت و پێویستی بە چاودێریکردن هەیە لە کاتی چاندنیدا، چەندین کانزا و ڤیتامینی بەسوودی تێدایە، خەڵکی بە ڕێژەیەکی باش بەکاریدەهێنێت، چەندین سوودی تەندروستی هەیە، دەتوانرێت لە ڕێگەی چا، زەیت، کەپسول و جوینەوە بەکاربێت.

 

سوودەکانی نەعناع

ناعناع چەندین سوودی هەیە بۆ جەستە وەک، کەمکردنەوەی ئاسەواری هەستیاری چونکە ناعناع ترشی ڕۆزماری تێدایە کە دژە ئۆکسیدە و ڕووبەڕووی ئاوسان دەبێتەوە، ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی گەدە، چونکە مادەی میناتۆڵی تێدایە، ئەو بەکتریانە لە ناو دەبات کە دەبنە هۆی بۆنی ناخۆشی ناو دەم.

 

یارمەتیدەرە بۆ کەمکردبەوەی ئازاری پێوەدانی زیندەوەرەکان، بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری کاتی شیرپێدان کاتێک توشی برین دەبێت دایکەکە، کێشەی هەرسکردن چارەسەر دەکات، چارەسری قۆڵۆن دەکات، یارمەتیدەرە بۆ نەمانی لەرز و تا و کێشەکانی هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا چارەسەر دەکات.

 

زیانەکانی بەکارهێنانی نەعناع

بەکارهێنانی نەعناع چەندین سوودی هەیە، بەڵام نابێت لە هەندێک حاڵەتدا بەکاربهێنرێت وەک، ژنی دووگیان نابێت بەکاریبهێنێت بۆ خواردن چونکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی کۆرپەلە، نابێت بدرێت بە منداڵی شیرەخۆرە یان لە نزیکیەوە دابنرێت، نابێت ئەو کەسانە بەکاریبهێنن کە هەستیاری قوڕگ و لوتیان هەیە، لە کاتی بەکارهێنانیدا ئەگەر بووە هۆی وشکبوونی دەم نابێت بەکاربهێنرێت، دەبێتە هۆی خەوزڕان، بەردەوام بەکارهێنانی دەبێتە هۆی کێشە بۆ سورێنچک.