بەڕوو برینەکانی دەم چارەسەر دەکات
داری بەڕوو کە لە ناوچەکانی کوردستاندا بە ئاسانی دەبینرێت، سوودێکی باشی هەیە بۆ تەندروستی لەش و چارەسەرکردنی هەندێک لە نەخۆشیەکان.
ناوەندی هەواڵ
داری بەڕوو، یەکێکە لەو دارانەی کە لە کوردستان بەشێوەیەکی زۆر بەربڵاو بوونی هەیە، تەمەنی داری بەڕوو لە نێوان ٥٠٠ -٢٠٠٠ ساڵ دەژی، زیاتر لە ٦٠٠ جۆری هەیە لە هەموو جیهاندا، داری بەڕوو تا ٣ مەتر بەرز دەبێتەوە، یەکێکە لە دارە گەڵا هەڵوەریوەکانی وەرزی پایز، دارەکە سەرەتا گوڵێکی سەوزی مەیلەو زەرد دەردەکات دواتر دەگۆڕێت بۆ بەڕوو.
داری بەڕوو چەند جۆرێکی هەیە وەک، بەڕووی سپی، بەڕووی درام، بەڕووی ئەمریکی، بەڕووی مەلەکی، بەڕووی سور، بەڕووی پاشایی.
بەکارهێنانی داری بەڕوو
لەبەر ئەوەی دارێكی بەهێز و ڕەق و قورسە و شێوەیەکی جوانی هەیە بەکار دەهێنرێت بۆ ئیشی تەختە و ڕووکەشکردنی ناو ماڵ، هەروەها ماددەی تانین کە لە توێکڵ و کڵاوەی بەڕوودا هەیە بۆ دروستکردنی حیبر و خۆشکردنی پێستی ئاژەڵ بەکاردەهێنرێت، بەرەکەی کە بەڕووە بەکاردیت بۆ خواردن، کە ڕێژەیەکی باش لە ماددەی گرژکەری تیدایە وەک تانین، گلوکسید و کویرسترین.
سوودەکانی بەڕوو
خواردنی بەڕوو چەندین سوودی هەیە وەک، ڕزگار بوون لە ترشەڵۆکی گەدە، چارەسەری لاواز بوون و پەلەبوونی جگەر دەکات، چارەسەری برینی قۆڵۆن و گەدە دەکات، چارەسەری هەڵئاوسان و دەرکەوتنی غودە دەکات، بەهێزکەرێکی باشە بۆ منداڵ و پیر، ئەگەر گەڵاکەی بکوڵێنرێت، ئاوەکەی لە دەمدا بهێڵرێتەوە و غەرغەرەی پێ بکرێت چارەسەری ئازاری ددان دەکات، چارەسەری کێشەکانی میزەڕۆ دەکات، یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوەی برینەکانی دەم، زۆر بەسوودە بۆ نەخۆشی ئەگزیما دوای کوڵاندنی گەڵاکەی بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر، هەروەها سوودی باشی هەیە بۆ نەزیفی و نەخۆشی شەکرە.