خواردنی ئەڤۆگادۆ پێست شێدار دەکاتەوە

میوەی ئەڤۆگادۆ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان لە کاتی خواردیدا چەندین سوود بە جەستە دەگەیەنێت ولەهەمان کاتیشدا زۆر خواردنی زیانی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەڤۆگادۆ، میوەیەکی دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست، لە ناوچە گەرم و شێدارەکان هەیە، شوێنی سەرەکی مەکسیک و ئەمریکای ناوەڕاستە و زیاتر لە ٢٠ جۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە.

 

 سوودەکانی خواردنی ئەڤۆگادۆ

خواردنی ئەڤۆگادۆ چەندین سوودی هەیە وەک، دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری و ترشی لیونیک کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆلسترۆڵی خوێن و بۆ دڵ بەسوودە، ماددەی ڕیشاڵی تێدایە و ڕێگری دەکات لە قەبزی و کرداری هەرس چالاک دەکات، دەوڵەمەندە بە ماددەی لوتین کە بەسوودە بۆ بینایی چاوەکان، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین E   تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.

 

یارمەتی هاوسەنگ بوونی کێش دەدات بە هۆی هەبوونی ترشی ئۆلیک تێدا کە هەست بە تێری دەکەیت لە کاتی خواردنیدا، بەهۆی هەبوونی زەیتێک تیادا یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوەی جەستە و پێدانی بەها خۆراکیەکان، ڕێژەیەکی باش لە ماددەی فیتوستیرۆڵی تێدایە و ڕێژەی کۆلسترۆلی زیانبەخش کەم دەکاتەوە، پێست لە چرچ بوون دەپارێزێت و شێداری دەکات، وزە بە لەش دەبەخشێت و چالاکی دەکات.

 

زیانەکانی زۆر خواردنی میوەی ئەڤۆگادۆ

خواردنی میوەی ئەڤۆگادۆ سوودێکی زۆری هەیە لە هەمان کاتدا زیانیشی هەیە وەک، هەندێک کەس بەشێوەیەکی سروشتی هەستیاریان هەیە بەم میوەیە کاتێک دەیخۆن و هۆکارە بۆ هەناسەتەنگی و تەنگەنەفەسی و کۆکە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی شیر لە دایکاندا.