وەرزشکردن چارەسەری نەخۆشی کۆڵۆن دەکات

نەخۆشی کۆڵۆن ئەگەر درێژخایەن بێت، دەبێتە هۆی شێرپەنجەی کۆڵۆن، بەڵام ئەگەر پشکنینی پێشوەختە بکرێت و دەستنیشان بکرێت دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆڵۆن، بەشێکی گرنگی کۆئەندامی هەرسە لە لەشی مرۆڤدا، پێی دەوترێت ڕیخۆڵە ئەستورە، ئەو ئاوەی کە ڕۆژانە دەخورێتەوە لەگەڵ ماددە کانزایەکان لە ڕێگەی کۆڵۆنەوە دەگەڕێتەوە بۆ لەش، پاشەڕۆکانیش هەر لەڕێگەی کۆڵۆنەوە دەکرێنە دەرەوەی لەش.

 

جۆر و نیشانەکانی نەخۆشی کۆڵۆن

ئەو نەخۆشیانەی توشی کۆڵۆن دەبن بە گشتی گرژبوونی کۆڵۆنە کە نەخۆشیەکی باوە لە جیهاندا و مەترسیدار نییە، هەوکردنی کۆڵۆنیش دوو جۆرە وەک هەوکردنی کاتی کە زوو چارەسەر دەکرێت و هەوکردنی درێژخایەن تا کۆتایی تەمەن بەردەوام دەبێت نەخۆشەکە پێویستی بە چاودێری هەیە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی شێرپەنجەی کۆڵۆن.

 

هەوکردنی کاتی کۆڵۆن کە بەهۆی ڤایرۆس و بەکتریاوە دەبێت و دەبێتە هۆی سکچوون و ئازار لە خوارەوەی لەش دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر هەوکردنەکە درێژ خایەن بێت دەبێتە هۆی کەم خوێنی و نەمانی ئیشتیها و دابەزینی کێش.

 

شێرپەنجەی کۆڵۆن

شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە لە باوترین جۆری شێرپەنجەکان کە توشی کۆئەندای هەرس دەبێت، لە گرێیەکی بچوکەوە دەست پێ دەکات، بەڵام پێشوەختە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت ئەگەر لە پشکنیندا دەربکەوێت، هەندێجار دەتوانرێت بە نازوریش چارەسەر بکرێت، نیشانەکانی سەرەتای توشبوونی کەسەکە بەم نەخۆشیە بێ هێزی و کەم خوێنیە.

 

چارەسەری نەخۆشی کۆڵۆن

دەتوانرێت چارەسەری نەخۆشی کۆڵۆن بکرێت وەک، خواردنەوەی ئاوی زۆر، وازهێنان لە خواردنەوە گازیەکان و کافاینەکان، وەرزشکردنی بەردەوام، وەرگرتنی دەرمان لە ژێر چاودێری پزیشکدا، نازور، نەشتەرگەری، خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان، دوورکەوتنەوە لە خواردنی گۆشتی سور و چەوری.