پزیشکێک هۆکارەکان و نیشانەکانی کەمخوێنی ژنانی دووگیان لە چەند خاڵێکدا دەخاتەڕوو

پزیشک هودا محێدین ئاماژە بەوەدەکات دووگیانی هۆکارێکە بۆ کەمخوێنی بەهۆی زیادبوونی قەبارەی خوێن، واتە بەم ھۆیە لە کاتی پشکنیندا کەمتر دەبێت بە بەراورد بەو ژنانەی کە دووگیان نین، ئەگەریش ڕێژەکەی بە بڕێکی زۆر داببەزێت ئەوە پێوست بە چارەسەر دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک هودا محێدین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بابەتێکی دەربارەی هۆکار و نیشانەکانی کەمخوێنی لە ماوەی دووگیانییدا بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە بە نیشانەکان و هۆکارو چارەسەری کەمخوێنی ژنانی دووگیان دەدات.

 

کەمخوێنی چییە؟

کەمخوێنی کاتێک  ڕوودەدات، کە لە خوێندا خڕۆکە سوورەکانی خوێن زۆر کەم بێت، کەمی خڕۆکە سوورەکانی خوێن وا دەکات خوێن نەتوانێت بڕی پێویست ئۆکسجین ھەڵبگرێت و بۆ خانە و شانەکانی لەش بیگوازێتەوە، ئەمەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر چۆنیەتی کارکردنی خانەکان لە دەمار و ماسولکەکاندا هەبێت لە کاتی دووگیانیدا کۆرپەلە پێویستی بە خوێنی دایک هەیە.

 

دووگیانی خۆی هۆکارێکە بۆ کەمخوێنی بەهۆی زیادبوونی قەبارەی خوێن، واتە بەم ھۆیە لە کاتی پشکنیندا کەمتر دەبێت بە بەراورد بەو ژنانەی کە دووگیان نین بەڵام ئەگەر ڕێژەکەی بە بڕێکی زۆر داببەزێت ئەوە پێوست بە چارەسەر دەکات.

 

ئەو ژنانە  کامانەن کە ئەگەری تووشبوونیان بە کەم خوێنی زیاترە  لە ماوەی دووگیانیدا؟

- ئەو ژنانەی کەمی کێشەی ئاسنیان ھەیە.

- ئەو ژنانەی ماوەی نێوان دووگیانی کەم بێت.

 -دووگیانبوون بە دوانە یان زیاتر.

- زۆر دڵ تێکەڵھاتن و ڕشانەوەی زۆر  لە بەیانیاندا.

 -ئەو ژنانەی لە ماوەی سوڕی مانگانەدا خوێنێکی زۆریان دەبێت.

 - نەخواردنی بڕێکی باش لەو خواردنانەی کە ڕێژەی ئاسن بەرز دەکەنەوە.

- ھەندێک نەخۆشی ،لەوانە کەمخوێنی خانەی داسکی، سالاسیما.

 

نیشانەکانی کەمخوێنی لە کاتی دووگیانیدا چین؟

-هەستکردن بە ماندوویی

-سەرگێژبوون و سەرئێشە

-هەناسەدانی ماندوو

-لێدانی خێرای دڵ

-کێشەی تەرکیزکردن

-ھەناسەتووندی