مانگۆستین چارەسەرێکی نەخۆشی زەهایمەرە

مانگۆستین میوەیەکی بچوکی وەنەوشەییە و لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەڕوێت، کوڵاندنی ڕەگەکەیی و خواردنەوەی ئاوەکەی دەبێتە هۆی ڕیکخستەنەوەی سوڕی مانگانە.

ناوەندی هەواڵ

 

مانگۆستین میوەیەکی بچوکی وەنەوشەییە و لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەڕوێت، بەشی دەرەوەی بە پێستێکی ڕەق داپۆشراوە و ناوکەکەشی گۆشتێکی سپی و تامێکی ترش و شیرینی هەیە، بە شاژنی میوەکان ناوزەند دەکرێت و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و مادە خۆراکییەکان، هەندێک جاریش بە بامێی وەنەوشەیش ناودەبرێت.

 

یەکێک لە سوودە بەرچاوەکانی ئەم میوەیە چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر دەکات، هەروەها کوڵاندنی ڕەگەکەیی و خواردنەوەی ئاوەکەی دەبێتە هۆی ڕیکخستەنەوەی سوڕی مانگانە، جیاواز لەوەش ڕینمای دەدرێت بە ژنانی دوگیان کە بەدوربن لە خواردنی ئەم میوەیە چونکە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە کۆرپەلە

 

مانگۆستین یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردن لە زیادبوونی کێشی لەش، هاوکارە لە بەرەوپێشبردنی خڕۆکە سورەکانی خوێن و ڕێگری دەکات لە کەمخوێنی، وزە بەخشێکی باشە و بەهۆی دەوڵەمەندیشی بە ڤیتامین سی بەسودە لە پەرەپێدانی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان.

 

تۆزی وشککراوەی توێکڵی مانگۆستین لە چارەسەری کێشەکانی ئێسکەکان بەکاردەهێندرێت، هەروەها هەویرەکەی دەتوانرێت لە چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست بەکاربهێندرێت و بە کوڵاندنی گەڵا و توێکڵەکەشی دەتواندرێت سودی لێوەربگریدرێت بۆ دابەزاندنی گەرمی جەستە و کەمکردنەوەی کۆکە.