نەخۆشی شیزۆفرینیا و کاریگەریەکانی

هەرچەندە نەخۆشی شیزۆفرینیا نەخۆشیەکی درێژخایەنە، بەڵام زۆربەی تووشبووەکان دەتوانن چاک ببنەوە، کۆمەڵێک هۆکار وادەکەن کە ئەم نەخۆشیە دروستببێت وەک زیان پێگەشتن لە کاتی لە کاتی لە دایک بووندا.

ناوەندی هەواڵ

 

شیزۆفرینیا، حاڵەتێکی دەروونیە کە زۆرجار لە کۆتایی تەمەنی هەرزەکاریدا دەردەکەوێت، کاریگەری دەبێت لەسەر بیرکردنەوە، قسەکردن و سۆز، کار دەکاتە سەر کەسایەتی کۆمەڵایەتی و چالاکی ڕۆژانەی کەسەکە، نەخۆشیەکی درێژخایەنە، بەڵام بە بەکارهێنای دەرمان دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی نیشانەکانی بکرێت.

 

نیشانەکانی شیزۆفرینیا

نەخۆشی شیزۆفرینیا نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام ئەمانە باوترین نیشانەن؛ قسەکردن بە شێوازێکی ئاڵۆز کە تێگەیشتن لێی سەختە، کەمی دەربڕینی دەموچاو، کەمی دەربڕینی سۆز، کەمی هەبوونی پاڵنەر، سەختی تەرکیزکردن، شێتی هۆشی وەک بڕوای هەڵە و وڕێنە.

 

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شیزۆفرینیا

شیزۆفرینیا دەتوانێت دروستببێت، کاتێک جیناتی دیاریکراو و هەندێک فاکتەری دیاریکروای ژینگە تێکەڵ بە یەکتری دەکرێن، ئەم فاکتەرانەش بەشدارن لە پەرەسەندنی شیزۆفرینیادا، ئەگەری هەیە نەخۆشیەکە بۆماوەیی بێت، بەڵام ئەگەر خانەوادەکە هیچ تووشبوویەکیان نەبێت ئەگەری تووشبوونی منداڵەکانیان بە نەخۆشیەکە ١٪ە، ناهاوسەنگی کیمیایی مێشک، هۆکارەکانی ژینگە وەک ئەزیەت پێگەیشتنی منداڵ لە کاتی لەدایکبوونیدا، بەدخۆراکی پێش لە دایکبوون، هەندێک دەرمانی دیاریکراو.

 

هەندێک دەرمانی باو هەیە بۆ چارەسەری شیزۆفرینیا وەک، ریسپێریدۆن، ئۆلانزاپین، کوێتیاپین، زیپرازیدۆن، کلۆزاپین، هالۆپیریدۆل، لە کاتی نەمانی نیشانەکانی نەخۆشیەکە بە هۆی بەکارهێنانی دەرمانەوە، نابێت نەخۆشەکە واز لە دەرمانەکان بهێنیت، چونکە وازهێنان لێی ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشیەکە هەیە.