بەهۆی بوونی پێکهاتە کانزاییەکانەوە چوالە بۆ تەندروستی بە سوودە

چوالە ڕێژەیەکی باش ڤیتامینەکانی وەکو کالیسیۆم وفسفۆر و مەگنیسیۆم بۆ جەستە دابین دەکات، بۆیە دەتوانێت ببێتە چارەسەری چەند نەخۆشییەک.

ناوەندی هەواڵ

 

چوالە یەکێکە لە میوە سەوزەکانی وەزری بەهار لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان دەڕوێت و لەگەڵ تامە خۆشەکەیم چەند سودێک بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت، ١٤ دەنک چوالە ١٠٠ کالۆری لەخۆدەگرێت، بەڵام لەش تەنها ٢٠ کالۆری هەڵدەمژێت.

 

چوالە چارەسەری چەند نەخۆشییەک دەکات، بۆیە گرنگیدان بە خوار دنی چوالە جەستە بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، بە پێی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان گرنگی خواردنی چوالە ئەم سوودە تەندروستیانە دەبەخشێت؛

 

-خواردنی چوالە دەبێتە هۆی دابەزاندنی چەورییەکانی جەستە، هەستی تێربوون زیاد دەکات و وادەکات زوو برسیت نەبێت، بە تایبەت ئەگەر پێش ژەمەکان بخورێت.

-خواردنی چوالە دەتوانێت نەخۆشی شەکرە کۆنترۆڵ بکات، هاوکاری دابەزاندنی شەکری ناو خوێن دەکات لە جەستەدا.

 

-گرنگیدان بە خواردنی چوالە لە هەوکردنی گورچیلە دەتپارێزێت، دەبێتە هۆی لە ناوبردنی بەکتریاکانی ناو گەرچیلە و میزەڵدان.

-چوالە لە کاتی پەتای وەرزی، سیەکان لە هەوکردن پاک دەکاتەوە، کرداری هەناسەدان چالاک دەکات و قوڕگ نەرم دەکاتەوە.

- بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر ڕێشاڵ لە چوالەدا ڕێگری لە قەبزی دەکات.

- چوالە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە و جەستە چالاک دەکات و ماندوو بوون ناهێڵێت.


-باشترین چارەسەرە بۆ ئازاری سەر، ژانە سەر هێور دەکاتەوە.

-چوالە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بە سوودە، چونکە ئەو چەورییە تەندورستییانەی کە لە  پێکهایەکەیدا هەیە دڵ دەپارێزێت.

- خواردنی چوالە مێشک چالاک دەکات، ڕێگری لە زەهیمەر و لەبیرچوونەوە دەکات، هەروەها بەهۆی بوونی کالسیۆم تیایدا بۆ نەخۆشی ئێسکە نەرمە بە سوودە و پوکانەوەی ئێسکەکان ڕادەگرێت.