ژنانی دووگیان پێویستە لە چەند کارێک بە دوور بن

پزیشک هودا محێدین ئاماژە بەوەدەکات، دایکان پێویستە لە ماوەی دووگیانیاندا لە چەند کارێک خۆیان بەدوور بگرن، یەکێک لەوانە خواردنی ماسی لە قوتوونراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک هودا محێدین بۆ ڕاوێژکاری ژنان و منداڵبوون، لە بڵاوکراوەیەکەدا لە هەژماری فەیسبووکی خۆی، ئاماژەی بە چەند خاڵێک کردووە، کە باشترە ژنانی دووگیان لە ماوەی دووگیانیدا خۆیانی لێ بەدوور بگرن و ئەنجامی نەدەن.

 

ئەو کارانەی ژنان لە ماوەی دووگیانیدا پێویستە لێی دوور بن بریتین لە:-

- ڕەنگکردنی قژ.

- وەرزشی قورس.

- خواردنی ماسی لە قوتوونراو.

- بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕاوێژی پزیشک.

- بەکارهێنانی هەندێک جۆری کرێمی پێست.

- حەمامی زۆر گەرم.

- خواردنەوەی ماددە کهولییەکان.

- گرتنی تیشکی ئێکس ڕەی.

- ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاو.