شەکر هۆکارێکە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە

توێژەران ئاشکرای دەکەن ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی شەکر، هۆکارن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو کەسانەی خواردنی دەوڵەمەند بە شەکریان خواردووە، ئەگەری تووشبوونیان بە ڕێژەی ٣٩٪ زیاترە لە گەشەکردنی بەردی گورچیلەدا.

 

بەردی گورچیلە کاتێک دروست دەبێت میزکردن نائاسایی بێت، لەوانەیە ماددەیەکی کیمیایی زۆر بێت، یان شلەیەکی کەم لە میزدا هەبێت، زۆرجار بەردەکان دەتوانن لە ڕێگەی میزەوە لە جەستە دەربچن، بەڵام ئەگەر بەردی گەورە ببێتە هۆی گیرانی میزەڵدان، ئەوا پێویستە پزیشکەکان بە ڕیگای لەیزەر و نەشتەرگەری لای ببەن.

 

ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە ئامۆژگاری دەکرێن بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە، چونکە وا دەکات گورچیلە کالیسیۆمی زیاتر لە میزدا دەربدات.