سەرمابردن چییە؟

دەربارەی سەرمابردن لە وەرزی زستاندا، پزیشک ئاشتی ئەحمەد ئاماژە بەوەدەکات کە سەرمابردن هەندێک جار دەبێتە بلق و برین، ئامۆژگاری خەڵک دەکات کە جلی گەرم بپۆشن و دووربکەونەوە لە شوێنی ساردو شێدار.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاشتی ئەحمەد سەعید بەرزنجی، پسپۆڕی پێست و زوهری وجوانکاری سەبارەت بە سەرمابردن نووسیویەتی: "هە وکردنی موولولەی خوێنی ووردە بە بەرکەوتنی سەرمای شێدار دروست دەبیت، دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی پێست بۆ سووری شینباو و ئاوسان و خوراندن و هە ستکردن بە ئازارو وسوتانەوە".

 

ڕوونیکردووەتەوە کە لە دەست و پەنچەی قاچ و لوت و گوێ و هەرشوێنی دیکە کەبەر سەرما بکەوێت ڕوودەدات، هەندێک جار دەبێتە هۆی دروستبونی بڵق و برین.

 

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە کاتیک کەسەکە دەیەوێت خۆی گە رم بکاتەوە لە بەر گەرمی ڕاستەوخۆ وەک چوونە بەر زۆپا یان هیتەر هەست بە کزانە وەو سوتانەوەو خوراندنی زیاتر دەکات.

 

چەند هۆکارێکی نەخۆشییەکەی خستووەتەڕوو:

-بە رکە وتنی سەرمای شێدار لەبە رکردنی جلی تە نک وتەسک لە وەرزە ساردەکاندا.

-لە ژنان و منداڵاندا زیاترە، لەوانەی کێشی لەشیان کەمە زیاترە.

-لە وانە ی سووڕی خۆێنیان باش نییە یان Raynaud disease هەیە.

-ئە وانە ی نە خۆشی بەرگری لەشیان autoimmune هەیە.

 

چارەسەرکردن:

-دورکە وتنەوە لە بەرکەوتنی سەرما وشێ لە بەرکردن جلو ەرگی گە رم و دەستکێش وگۆرەوی، هەرکاتێک تەڕ بوو بگۆردرێت.

-خۆ گەرم کردنەوە لە ماڵەوەو لە شوێنی کارەکەت جلوبەرگت گە رم بێت، نابیت ڕاستەوخۆ بچیتە بەر زۆپا و ئاگر.

-بە کارهینانی کرێم بۆ کەمکردنەوەی خوران.

-وازهێنان لە جگەرەکیشان.