پزیشک فەلا باریش: دەستنیشانکردنی پێشوەختە گرنگە بۆ شێرپەنجەی مەمک

پزیشک فەلا باریش ئاماژەی بەوەکرد، شێرپەنجەی مەمک لە هەموو تەمەنێکدا ڕوودەدات و پێویستە پشکنینی بەردەوام ئەنجام بدرێت بۆ دەستنیشانکردنی.

نەجوە ڕەحیم

 

جەزائیر- لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مانگی تشرینی یەکەمی بە "مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک" ناساند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە سەرانسەری جیهان ئامانج ئەوەیە پێشوەختە دەستنیشان بکرێت کە ٢.٣ ملیۆن ژن تووشی بوون، وەک هێمایەک بۆ شێرپەنجە قردێلەی پەمەیی دەکەن بە یەخەیانەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١، شێرپەنجەی مەمک بە ڕێژەی ١١.٧٪ بووە. پزیشک فەلا باریش، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی ڕایگەیاند، سیمپۆزیۆمێکی ڕێکخستووە دەربارەی هۆشیارکردنەوەی ژنان.

 

"بە دەستنیشانکردنی پێشوەختە نەخۆشەکە زوو باش دەبێت"

فەلا باریش ئاماژەی بەوەکرد، ژنێک کە ٨ساڵ لەمەوبەر شێرپەنجەی مەمکی هەبووەو زوو دەستنیشانی کردووە بەشداری لە سیمپۆزیۆمەکەدا کردو وتی: بەهۆی زوو دەستنیشانکردنی، مەمکەکەی بڕدراوە و بەتەواوی باش بووە، شێرپەنجەی مەمک ئەو نەخۆشییەیە کە کاریگەری لەسەر هەموو تەمەنەکان هەیە، لە هەندێک خێزاندا شێرپەنجەی مەمک بۆماوەییە، بۆماوەیی وەک هۆکارێک بۆ شێرپەنجەی مەمک نابیندرێت، هەندێک هۆکاری تر هەن وەک جگەرە و کحول، یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی شێرپەنجەی مەمک لە جەزائیر قەڵەوییە لە ژناندا، بەهۆی ئەوەی خواردنی ئامادەکراو و حەبی کۆنترۆڵی منداڵبوون بەکاردەهێنن بۆ چەندین ساڵ. 

 

فەلا باریش ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بە بەردەوامی پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بکرێت و پێویستە پشکنینی ڕۆتینی ئەنجام بدرێت و لەبیر نەکرێت بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی مەمک.