شارۆن هایس: خواردنە خێراکان هۆکاری کێشەی تەندروستیین

پزیشک شارۆن هایس، ئاماژە بەوەدەکات خواردنە خێرا و دروستکراوەکان دەتوانن ببنە هۆی کێشەی تەندروستی وەک بەرزی پەستانی خوێن و بەرزی کۆلیسترۆڵ، کە هەردووکیان بە هۆکارێک دادەنرێن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک شارۆن هایس، پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ کۆمەڵێک جۆری خۆراکی ئاشکراکردووە کە مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن.

 

ئەو خۆراکانە بریتیین لە:

- گۆشتە دروستکراوەکان، ئەوانە بڕێکی زۆر کالۆری، چەوری تێر، خوێ و ماددەی زیادکراوی وەک نیتراتییان تێکراوە.

-جپسی پەتاتە، ئەمە بڕێکی زۆر خوێی تێدایە کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی فشاری خوێن، کە ئەوەش کێشە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ دروست دەکات.

-شەکرەکان، خوادنی شەکر کێشت زیاد دەکات، ئەوەش کێشە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ، چەند جۆرێکی شێرپەنجە و شەکرەی جۆری دوو دروست دەکات.

-خواردنەوە ووزە بەخشەکان، بڕێکی زۆر کافاین و شەکریان تێدایە کە دەتوانن کێشەی تەندروستی وەک فشاری خوێن یان ناڕاێکی لێدانی دڵ تووش بکەن.

- زەیتی گوێزی هیندی، بەبێ تام و بۆنی زیاد دکراو بە زەیتێکی تەندروست دادەنرێت، بەڵام زەیتی گوێزی هیندی ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێری تێدایە کە کۆلیسترۆڵی خراپ بەرز دەکاتەوە.