وەرزشکردن، مەترسی مردن کەمدەکاتەوە

وەرزش گرنگترین خاڵە بۆ مانەوەی تەندروستییەکی باش، بۆیە پێویستە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ماوەی ٧٥ بۆ ١٥٠ خولەک مرۆڤ وەرزش بکات و تەواوی جەستەی بجوڵێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژەرانی ئەمریکی لە ماوەی ١٠ ساڵدا بەدواداچوونیان بۆ ٣٥٠ هەزار مرۆڤ کردووە، بۆ ئەوەی بزانن وەرزشکردن لە کۆتای هەفتەدا چەند سودی پێگەیاندوون، گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی هەموو مرۆڤێک پێویستە ١٥٠ خولەک وەرزش بکات لە هەفتەیەکدا.

 

ئاماژەیان بەوە کردووە ئەو وەرزشانەی جوڵەیەکی خێرایان تێدایە وەک مەلەکردن، ڕاکردن و پاسکیلسواری باشترین وەرزشەکانن کە بتوانن بە تەنها ئەنجامدانی لە کۆتای هەفتە سودی تەواوەتی لێوەربگیرێت و لە ماوەی ٧٥ خولەک ئەنجامیبدەن.

 

ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن و دەگەنە ئەو ئاستەی پێویستە بۆ کەسێک بە ماوەی هەفتەیەک بێت یاخود لە ماوەیەکی کورتی کۆتای هەفتەدا بێت مەترسی مردنیان لەسەر کەمدەبێتەوە بەراورد بەو کەسانەی وەرزش ناکەن، توێژەران داوا لە هاوڵاتیان دەکەن ئەگەر وەرزشیش ئەنجام نادەن ڕۆژانە، هەندێک چالاکی دیکە هەیە ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی جەستەیان چالاک بێت، وەک یۆگا و بەرزکردنەوەی قورسای زۆر.

 

جوڵەی جەستە مەترسی کۆمەڵێک نەخۆشی کەمدەکاتەوە

جۆن ویتمۆر، پەرستار، لە دامەزراوەی دڵی بەریتانی دەربارەی توێژینەوەکە باسی لەوەکرد، ئەم توێژینەوەیە ئەوە نیشاندەدات هەموو کاتێک گونجاوە بۆ وەرزشکردن، گرنگ نییە کەی ئەنجامی دەدەیت، گرنگترین هەنگاو بۆ ئەو کەسانەی خولیای وەرزشیان هەیە، ئەنجامدانی چالاکی جەستەییە، ئەگەرچی لە کۆتایی هەفتەدا بێت یاخود هەرکاتێکی دیکە، چونکە وەرزشکردن دەبێتە هۆی باشترکردنی تەندروستی و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن کەمدەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە جەڵدەی دڵ.