پێنج نیشانە دەرخەری قەلەقییە

قەلەقی بریتییە لە هەستی نادڵنیایی، دوودڵی یان گرژبوون کە هەستی پێدەکرێت، مرۆڤ کاتێک قەلەقدەبێت تووشی چەندین نیشانە دەبێت کە دەروونی و جەستەیین.

ناوەندی هەواڵ

 

هەندێکجار ئەو فشارە دەروونییانەی لە ژیاندا رووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە، نیگەران و بێتاقەتی دەکات، دەبنە هۆی دواکەوتنی کاروبارەکانی و ژیان لەلای قورستر دەبێت، نیگەرانی کاتێک دروست دەبێت کە بیرکردنەوەی مرۆڤ گیرۆدەی بابەتێکە و مێشکی سەرقاڵ دەکات.

 

ئەمانەش چەند نیشانەیەکی زۆر بڵاون:

-لێکخشاندنی ددانەکان، یەکێک لە گەورەترین نیشانەکانی قەلەقی بریتییە لە گازگرتن و بەیەکەوە نوساندن و لێکخشاندنی ددانەکان لە کاتی ئاسایی یان لە کاتی خەودا.

 

-زۆر خەیاڵ ڕۆیشتن، یەکێکی ترە لە نیشانەکانی قەلەقی، کە وادەکات مرۆڤ لەناخودئاگایدا بەر ڕووداوەکانی ژیانی بکەوێتەوە، کە بەشێکیان بریتین لەو ڕووداوانەی بوونەتە مایەی قەلەقی.

 

- وەرینی زیاتری قژ، بینینی قژێکی زۆر لەکاتی خۆشۆردندا کە هەڵدەوەرێت نیشانەیە بۆ قەلەقی شاراوە.

 

-زیپکە یان پەڵەی سوور لەسەر لەش و دەموچاو، ئەمەش یەکێکی ترە لە نیشانەکان بۆ قەلەقی و بوونی سترێس، لەکاتێکدا هیچ کێشەیەکی هەوکردن یان نەخۆشیت نییە، دەرکەوتنی ئەم پەڵە و زیپکانە نیشانەیەکن بۆ قەلەقی.