پێکەنین بۆ دڵخۆشی و تەندروستیش سوودی هەیە

زەردەخەنە و پێکەنین بەدەر لەوەی مرۆڤەکان لە هەستی دڵتەنگییەوە دەباتە قۆناغی دڵخۆشیی و ئاسوودەبوون، چەندین سوودی تەندروستیشی هەیەو فشاری کەمدەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کاتێک پێویستت بە کەمکردنەوەی فشارە، زەردەخەنە و پێکەنینی زیاتر تەنها شتێکە کە داوا دەکرێت، یەکێکە لەو هەستانەی مرۆڤ بۆ دەربڕینی خۆشیەکانی بەکاریدەهێنێت و چێژی لێ دەبینێت، بەڵام پێکەنین تەنها بۆ ئاسوودەبوون نییە و سوودێکی زۆری هەیە لەرووی تەندروستییەوە.

 

پێکەنین تەنها جووڵانەوەی ماسوولکەکانی دەم و چاو نییە، بەڵکو چەندان سوودی تەندروستی دەبەخشێت لەوانەش:

 

- بەهێزکردنی تەندروستی: زەردەخەنە یارمەتی دەردانی کۆمەڵێک هۆڕمۆن دەدات لە لەشدا کە تەندروستی بەرەوپێش دەبات و ئاستی فشار کەمدەکاتەوە، بەمەش هەر ئەگەرێکی هەستکردن بە ئازار کەم دەبێتەوە.

 

- هەستکردن بە سەرکەوتن: زەردەخەنە یارمەتیدەرە بۆ هەسکردن  بە دڵخۆشی، وەک زۆرێک لە توێژینەوە زانستییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کاتێک کەسێک زەردەخەنە دەکات، بەشێک لە مێشک کە کۆنتڕۆڵی هەستی سەرکەوتن دەکات چالاک دەبێت.

 

- ئاسانکاری بۆ پەیوەندییەکان: زەردەخەنە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی هەستی گرژی و شەرم، بەتایبەتی لە سەرەتای پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکاری ئاشنابوون لەنێوان کەسەکاندا، جا چ لە شوێنی کار،خوێندن، یان هەر شوێنێکی تر.