"دەرمانە سروشتیەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆر بەسوودن"

خەدیجە بەکر، کە خەڵکی عەفرینە، گرنگی بە سروشت دەدات و دەرمانی سروشتی لێ دروست دەکات، پزیشکی سروشتی پەرەپێدەدات.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە سەردەمی کۆنی ژیانەوە، ژنان هەمیشە گرنگی بە سروشت دەدەن، تۆو و سروشت لەسەر دەستی ژنان دۆزراونەتەوە و بە تێپەڕبوونی کات دەرمانەکان لە سروشت دروست دەکرانو بە دەستی خۆیان چارەسەری نەخۆشییەکانیان دەکردو ئەمە تایبەتمەندییەکی ژنانە کە تا سەردەمی ئێستامان هێشتا پەرەی پێدەدرێت و دەرمانی سروشتی بەرهەم دەهێندرێتو دوور لە دەرمانی کیمیایی چارەسەری دەوروبەریان دەکەن.

 

خەدیجە بەکر، تەمەن ٥٢ ساڵ، خەڵکی ناوچەی ڕاجۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، گرنگی بە سروشت دەدات و دەرمانی سروشتی بەرهەم دەهێنێت، لە ئێستادا لەژیانی کۆچبەریدا لە گوندی تل قیرە لە کانتۆنی شەهبا  بەردەوامە لە بەرخۆدان، خەدیجە وازی لە پیشەکەی نەهێناوەو تەنانەت دوای کۆچیش دەرمانی سروشتی بۆ دەوروبەری دروست دەکات، بۆ ئەوەی ئەم کولتوورە بە زیندووی بمێنێتەوە، خەدیجە لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە لە بواری پزیشکی سروشتی کار دەکات و لە باپیرەیەوە فێربووە و تا ئێستا بەردەوامە، خەدیجە بەکر باسی ئەو دەرمانانەی کرد کە دروستی دەکات.

 

بەو گیایانەی کۆی دەکاتەوە دەرمان دروست دەکات

خەدیجە بەکر باسی ئەو دەرمانانەی کرد کە لەگژوگیاوە دروستی دەکات و وتی: من چەندین دەرمانی سروشتی بۆ دەوروبەرم دروست دەکەم و چارەسەری نەخۆشییەکان دەکەم، لەبەر ئەوەی عەفرین زۆر بەناوبانگ بوو بە چیاکان و سروشتی خۆی، ئێمە هەموو دەرمانێکمان بۆ نەخۆشییەکان دروست دەکرد، بەڵام لە شەهبا، بەهۆی نەبوونی سروشت، ناتوانین دەرمانی زۆر دروست بکەین، گیا لە زەوی کۆ دەکەینەوە و زۆر بەسودە بۆ نەخۆشی کۆکە، هەروەها دەرمانەکان لە سروشتەوە بۆ نەخۆشییەکانی خوێنبەربوون دروست دەکرێن.

 

"زۆرێک لە نەخۆشییەکان بە شتی سروشتی چارەسەر دەکرێن"

لەگەڵ دروستکردنی دەرمانی سروشتی، چارەسەری ئێسکە شکاوەکانی مرۆڤیش دەکات و لەو بارەیەوە خەدیجە بەکر وتی: لەگەڵ دەرمانە سروشتییەکان، ئێسکەکانی خەڵک ئەگەر شکابێت بە لم و هێلکە چارەسەر دەکەم، هەروەها دەرمانە پێویستەکان ئامادە دەکرێن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی وەک  شەکرەو پزیشکەکان ناتوانن چارەسەری بکەن، ئەم دەرمانە تەنها لە کۆمەڵگەدا بڵاو بووەتەوە و بە "پزیشکی سروشتی" ناسراوە، لە حەلەبەوە دەیهێنین بەهۆی ئەو شتانەی کە پێویستن و لە شەهبا بەردەست نین، بەڵام چەندین بەربەست و سەختی دەبینین لەلایەن حکومەتی شامەوە.

 

"دەرمانی سروشتی بۆ تەندروستی بەسوودە"

خەدیجە بەکر داوای لە گەلەکەی کرد واز لە دەرمانە کیمیاییەکان بهێنن چونکە زیانبەخشن و ڕوو لە دەرمانی سروشتی بکەن و وتی: من داوا لە هەموو کۆمەڵگە دەکەم واز لە دەرمانی کیمیایی بهێنن چونکە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە زیانێکی گەورە بە مرۆڤ دەگەیەنێت و ڕوو بکەنە دەرمانی سروشتی و ئەو شتانەی کە بەهۆی سروشتەوە دروست دەبن چونکە سوودبەخشن و تەندروستی خەڵک باشتر دەکەن.